لە سەردانێکدا بۆ کۆشکی سپی ئانگلا مێرکل رایگەیاند کە رێکەوتنی ئێستا لەگەڵ رژیمی ئێران تەواو نیە.
رۆژی هەینی 7ی بانەمەر لە دوای وتووێژ لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ئانگلا مێرکل راوێژکاری ئاڵمان لە کونفرانسێکی چاصەمەنی دا رایگەیاند رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژیمی ئێران تەواو نیە و دەبوو نفوزی ئەو رژیمە مەهار بکرێ.
ئانگلا مێرکل لە قسەکانی دا هەوڵی دا کە رێگری لە شەری تەجار نێوان ئوروپا و ئەمریکا بگرێ. ناوبراو هەروەها هەوڵی دەدا بۆ ئەوەی پێوەندی نێوان ئەمریکا و ئاڵمان باشتر بێ. ئانگلا مێرکل پەروەندەی ناوکەیی رژیمی ئێرانیشی خستە بەر باس.
ناوبارو لەو کونفرانسە هاوبەشەدا وتی رێکەوتنی ناوکەیی ئێستا لەگەڵ رژیمی ئێران تەواو نیە. رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ ئەو رژیمە یەکەم هەنگاو بۆ رێگری لە هەوڵە ئەتۆمیەکانی ئەو رژیمە دەزانین و پێمان وایە ئەو رێکەوتنە بۆ دڵنیایی مەهاری پاوانخوازیەکانی ئەو رژیمە بەس نیە.