مانگرتنی گشتی بازاریان شاری بانە چووە 14هەمین رۆژ و مانگرتن لە شاری سەقزیش دەستی پێ کرد.
بەپێی هەواڵەکان، رۆژی شەممە 8ی بانەمەڕی 1397 مانگرتنی گشتی لە شاری بانە درێژەی هەیە و پێی نایە 14هەمین رۆژی خۆی و شاری سەقزیش بەو مانگرتنە پەیوەست بوو.
ئەم مانگرتنە رۆژی 26ی خاکەلێوە لەنارەزایەتی بە بەستنی سنوورەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و زیادکردنی نرخی گومرکی کاڵاکان دەستی پێکرد، مانگرتووان پێداگری لەسەر کردنەوەی سنوورەکان و کەمکردنەوەی نرخی گومرک دەکەنەوە و دەڵێن هەتا هاتنەدیی ویستەکانیان دەست لە مانگرتن هەڵناگرن.
شارەکانی جوانرۆ، مەریوان، مەهاباد، پیرانشاریش ماوەی چەند رۆژێک دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی کاسبکاران و بازاریانی شاری بانە و مانگرتنی گشتیان بەرێوەبرد.