ئەمریکا سێ دەڵاڵی رژێمی ئێران کە نیشتەجێی ئەمریکان بەتاوانی قاچاخی فرۆشتنی کەلوپەلی ماشین بە تاران و پێشێلکردنی گەمارۆ تیجاریەکانی ئەمریکا دژی رژێمی ئێران دەس
ئەمریکا سێ دەڵاڵی رژێمی ئێران کە نیشتەجێی ئەمریکان بەتاوانی قاچاخی فرۆشتنی کەلوپەلی ماشین بە تاران و پێشێلکردنی گەمارۆ تیجاریەکانی ئەمریکا دژی رژێمی ئێران دەستبەسەر کرد.
به پێی راپۆرتی بیزنێس ئیستاندارد ئەو سێ دەڵاڵە بە ناوەکانی سەدری عیماد، واعیز پووران ئازاد و حەسەنعەلی مشیر فاتمیان کەڵکیان لە سیستەمە پێشکەوتووەکانی نێودەوڵەتی وەرگرتووە بو دابین کردنی دارایی قاچاخی کەل و پەلی ماشین بۆ تاران. بە پێی ئەو راپۆرتە ئەوان هەروا بە هۆی دەورگێران لە سیستەمی گواستنەوەی ماڵی درووست کراو بۆ خۆبواردن لە یاسا و رێوشوینەکانی گەمارۆی ئابووری رژیمی ئێران، فەرمانی گەران و گرتنیان بۆ دەرچوبوو. بیزنێس ئیستاندارد زیادی کرد ، ئەگەر تاوانەکە لەسەر دەلالەکان ساغ بێتەوە سەرجەم به سی ساڵ زیندان و میلیۆنێک و 250 هەزار دولار سزا دەدرێن.
حەوتووی رابڕدوویش دادگایێک لە لوس ئانجلێس لە ئەمریکا دوو کەس لە دەلاڵانی چەکوچۆڵی رژێم کە بە دوای قاچاخی کەل و پەلی فرۆکەی سەربازی بۆ ئێران بوون مەحکووم کردووە.
بە پێی ووتەی وەزارەتی داگوستەری ئەمریکا زاویک زەرگریان54 ساڵە لە ساڵی 2017 لە دادگایێک لە لوس ئانجێلۆس بە تاوانی پێشێکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکان و رێوشوێنەکانی گەمارۆ تاوانەکانی لەسەر ساخ بوویەوە.