بنکەیەکی گەورەی هێزەکانی رژیمی ئێران لە سوریە مووشەکباران کرا.
بنکەیەکی گەورەی هێزەکانی رژیمی ئێران لە سوریە مووشەکباران کرا.
بەپێی راپۆرتی سکای نیوز شەوی یەکشەممە 9ی بانەمەری 97 لە ئاکامی تەقینەوەیەکی گەورە و گڕگرتنی بەشێکی بەرچاو لە ناوچەی شاخی ئەلبەحوس 47 لە باشووری شاری حەما لە سوریە زیاتر لە 40 بەکرێگیراوی رژیمی ئێران و هێزەکانی ئەسەد کوژران و 60 کەسیش بریندار بوون.
ئەو تەقینەوە گەورەیە لە ئەنبارێکی رژیمی ئێران لە شاری سەلحەب لە ناوچەی رۆژئاوای حەما رووی داوە.
چالاکان دەڵێن شاری 47 کە بە شاخی مەعرین ناسراوە لە 10 کیلۆمەتری شاری حەما هەڵکەوتووە وەک یەکێک لە بنکە سەربازیەکانی رژیمی ئێران دەناسرێ کە تیایدا تاقمە چەکدارە ئەفغانی، پاکستانی، لوبنانی و عێراقیەکان جێگیر کراون. لەو بنکە گەورەدا تاقمە چەکدارەکانی سەربە رژیمی ئێران بار دەهێندران و ئەنباری چەکوچۆڵ و تەقەمەنی تێدایە.