رۆژی یەکشەممە ۹بانەمەری ۹· مایک پەمپەئۆ وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە کونفرانسی خەبەری هاوبەش لەگەڵ عادڵ ئەلجوبەیر ووتی: ئێمە لەگەڵ هاوبەشەکانی عەرەبستانی سعودی بۆ
رۆژی یەکشەممە ۹بانەمەری ۹· مایک پەمپەئۆ وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە کونفرانسی خەبەری هاوبەش لەگەڵ عادڵ ئەلجوبەیر ووتی: ئێمە لەگەڵ هاوبەشەکانی عەرەبستانی سعودی بۆ بەرەوڕووبونەوە لەگەڵ هەڕەشەکان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی ئەم وڵاتە هاوکاری دەکەین. ئەم کارە بەتایبەتی لەگەڵ رژیمی ئێران دەست پێ دەکا.
رژیمی ئێران بە گشتی ناوچەکەی ئاڵۆز کردوە. پشتیوانی لە چەکدار و گروپە تروریستیەکان دەکات. چەکدارانی حوسی لە یەمەن چەکدار دەکات و کاری هاک کردنی ئێنترنت دەباتەپێش و پشتیوانی لە رژیمی جینایەتکاری ئەسەد دەکات. بە پێچەوانەی دەوڵەتی پێشوو ئێمە کەمتەر خەمی ناکەین لە ترۆریزمی رژیمی ئێران.
لە راستیدا رژیمی ئێران گەورەترین پشتیوانی ترۆریزم لە جیهاندایە. ئێمە دەمانەوێ دڵنیا بین لەوەی رژیمی ئێران هەتا هەتایە دەستی بە چەکی ناوکەیی نەگا.
رێکەوتنی ناوکەیی بەم شێوەی ئێستا، ئەو دڵنیایە نادات و ئێمە درێژە بە کار لەگەڵ هاوپەیمانانی ئوروپاییمان ئەدەین کە ئەو گۆڕانکاریانە لە رێکەوتنی ناوکەیی دا بکەین، بەڵام ئەگەر رێ نەکەوین، دۆناڵد وتویە لەو رێکەوتنە دەچێتە دەرەوە.
هەروەها بۆ وەزیری دەرەوەم تەئکید کردەوە کە یەکیەتی کەنداوی فارس پیویستە، ئێمە دەبێ دەستمان پێی بگات.
رژیمی ئێران لەیەمەن پشتیوانی لە توندوتیژی و دابین کردنی چەک و تەقەمەنی و پشتیوانی ئابوری و بارهێنانی چەکدارانی حوسی درێژە پێ ئەدات ئەمە پێشێل کردنی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشه.
چەکدارانی حوسی بەردەوامن لە مووشەکباران کردنی عەرەبستانی سعودی و کردنە ئامانجی کەشتیوانی دەریای سوور و هەڕەشە لە خەڵکی عەرەبستانی سعودی دەکەن.
لەکاتێکدا ئێمە بەردەوامین لە یارمەتی دانی عەرەبستانی سعودی و دابین کردنی پێداویستی بەرگری، و پشتیوانیان لە پاراستنی سنورەکانیان درێژە ئەدەین، تاقە رێگای چارەسەری سیاسی، رێگای هێمنی و ئارامی درێژماوە لەیەمەن و کۆتایی هێنان بەو ئێش و رەنجە دەزانم و لەسەر ئەوە رێکەوتووین.
من و عادڵ ئەلجوبەیر بە گشتی پشتیوانی دکەین لە هەوڵەکانی نوێنەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرەو پێشبردنی رێگای چارەسەری سیاسی کە کۆتایی بەم شەڕە ناوخوییە بێنێ، لە رێگایێک بۆ چارەسەر کردنی شەڕ و دۆخی خراپ و ناخۆشی مرۆڤایەتی پشتیوانی دەکەین .
چەکدارانی ئەلقاعیدە و داعش لە جزیرەی عەرەبی لە بوونی کەلێنی درێژماوەی سیاسی و ئاسایشی دروست بوون و بە هۆی شەڕ و خراپتر بوونی دۆخی مرۆیی یەمەن کەڵکی نابەجێ وەرگیراوە .
کاتێک شوێنێکی ئارام بەو گروپانە بدرێ وڵاتی ئامریکا دەکەوێتە ژێر هەرەشە.