هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەرێوەچوونی  پلینۆمی دووهەمی کومیتەی ناوەندی  سازمانی خەبات ی کوردستان

بەرێوەچوونی  پلینۆمی دووهەمی کومیتەی ناوەندی  سازمانی خەبات ی کوردستان

پلینۆمی دووهەمی کۆمیتەی ناوەندی سازمانی خەبات لە بنکەی سەرکردایەتی سازمان بەرێوەچوو.

پلینۆمی دووهەمی کۆمیتەی ناوەندی سازمانی خەبات لە بنکەی سەرکردایەتی سازمان بەرێوەچوو.

رۆژانی شەممە و یەکشەممە  رێکەوتی 8 و 9ی بانەمەڕی 1397، دووهەمین پلینۆمی کومیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی شەشەم بە ئامادەبوونی بەرێز سکرتێر گشتی  لە بنکەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەرێوەچوو. 

پلینۆم بە دەقیقەیەک وێستان و فاتیحایەک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و لەسەروویانەوە مامۆستا سەیید جەلال حسێنی دامەزرێنەری سازمانی خەبات و رێبەری هەمیشە زیندووی گەلەکەمان دەستی پێکرد. 

یەکەمین برگەی کار، پێش کەش کردنی راپۆرتی سیاسی و تەشکیلاتی سکرتێری گشتی بوو کە لە لایەن کاک بابەشێخ حسێنیەوە پێش کەش کرا. راپۆرتی سیاسی و تەشکیلاتی سکرتێری گشتی، روداوە گرینگە سیاسیە جیهانیەکان و هەروەها روداو باسەکانی پیوەندیدار بە خەباتی رزگاریخوازانەی گەلەکەمان لەبەرانبەر دیکتاتۆریەتی ئاخوندی لە ئاستی جیهانی و ناوچەو کورد بە گشتی و کوردستانی ئێران بە تایبەتی و هەروەها دۆخی جوڵانەوەی گەلی کورد لە کوردستان و ئێران و رەوشی ئێران و رژیمی ئاخوندی  لە خۆ گرتبوو و هەڵسەنگاندن و شرۆڤەیێکی ورد و تێروتەسلی بۆ کرابوو. 

لەناو باسی رەوشی جیهان دا ئاماژە بە  پێوەندییەکانی ئەمریکا و روسیا وەک دوو قوتبی خاوەن هێزی یەکەمی نیزامی و  سیاسی  و بەرزبوونەوەی ململانێی ئەو دوو وەڵاتە زلهێزە، سکرتێری گشتی گووتی:  ئەو کێ ‌بەرکیێیانە لە نێوان ئەو دوو  هێزو بەرەیەدا وای کردوە کە بەشێک لە شارەزایانی  سیاسی و سەربازی مەترسی سەرهەڵدانی جەنگێکی  بەرین و تەنانەت شەری جیهانی سێهەمی لێ‌ بکەن. چەقی ئەو ململانیەش لە وەڵاتی سوریا رەنگی داوەتەوە کە بە لێدانی  پێگە سەربازیەکانی رژیمی بەشار ئەسەد لە لایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە دوای هێرشی شیمیایی بۆ سەر دوومای سوریا وەک سەرەتایەک لە کێ‌ بەرکێی‌ سیاسی و جیهانی  نێوان زلهێزەکان لێکدایەوە. لە لایەیێکی تر هەوڵەکان بۆ نەهێشتنی مەترسیەکانی رژیمی ئێران و سات و سەودای وەلاتی روسیا لە گەڵ ئەو رژیمە و حکومەتی بەشار ئەسەدو  لە بەرانبەردا  سووربوونی  ئیدارەی ترامپ لەسەر پێشگرتن بە دەستێوەردان و سەرەرۆییەکانی رژیمی ئێرانی بە بابەتێکی تری جێگەی تێرامان ناوبرد. جیدیەتی ئەمریکا بە جۆرێک بوو کە بەشێک لە شارەزایانی سیاسەتی نێودەوڵەتی  چاوەروانی نەبوون، و لە بابەتی هێرشی موشەکی بۆ سەر سوریە رووداوەکان بەرەو دەسپێکی خولێکی نوێ لە گرژبوونەوەی پێوەندییەکانی دوو بەرەی ئەمریکا و روسیە دەبات. 

سکرتێری گشتی لە راپۆرتی سیاسی خۆیدا ئاماژەی بە مەترسی و ئەگەرەکانی پێش بەرکێی ناوکەیی لە ئاستی ناوچەکە کرد و هەواڵی دروست کردنی وێزگەی ناوکەیی بۆ تورکیە لە لایەن وەڵاتی روسیەوە و هەروەها حەز و مەیلی عەرەبستان بو پەیوەست بوون بە ریزی ووڵاتانی خاوەن پیشەسازی ئەتۆمی و بابەتی بەرجام و کێشەی چەندین ساڵەی  ئەتۆمی رژیمی ئێران بە مەترسیەکی جیددی بۆ سەر  هێمنایەتی جیهانی  و ناوچەکە، کە سەرهەڵدانی ئەو وەزعەی بە پێداگری رژیمی ئێران بۆ دروست کردن و خاوەنداری بۆمبی ئەتۆمی زانی.  

لە راپۆرتی سکرتێری گشتیدا سیاسەتی حکومەتی ئێستای ئەمریکاو سنوور دانان بۆ روسیە لە کێشە ناوچەییەکان بە سیاسەت و بەرنامەیەکی کارکردنی حکومەتی ئێستای ئەو وەلاتە لە چاو حکومەتی باراک  ئۆباما بە ئاڵوگۆڕێکی گرینگ لە سیاسەتی خارجی ئەمریکا زاندراوە. لەگەڵ ئەو راستیەی کە روسیە لە چەندین لایەنەوە گەشەی سەندوەو  توانیویە ئەو دەورەی کە لە سیاسەتی ناوچەیی و جیهانی لە رابردودا بوویەتی وەدەستی بێنێتەوە، بەڵام لە دوای هێرشی روسیە بۆ سەر ناوچەی کریمە لە ووڵاتی ئۆکراین و داگیرکردنی و هەرەها هەروەها شەری ناراستەوخۆ لە ووڵاتانی سەردەمی کۆمارەکانی شۆڕەوی و هەروەها ڕەوانە کردنی هێزی سەربازی بۆ سوریەو پشتیوانی لە حکومەتی بەشار ئەسەد و چەندین هۆی دیکە بوونە هۆی ئەوە کە ئەمریکاو ووڵاتانی رۆژئاوایی لە هەوڵی جیددی دا بن بۆ کورت کردنەوەی دەستی روسیە. بەتایبەت کاتێک هەستیان بەوە کردوە کە روسیە زیادەخوازیەکانی پەرە پێداوە. سیاسەت و کارکردی  ویلادیمیر پۆتین گەیشتووەتە ڕادەیەک کە روسیە لە گەڵ چەندین قەیرانی سیاسی و ئابووری بەرەورووکردوەو تەنانەت چەندین شارەزای سیاسی پێ‌ یان وایە دەبێ‌ ویلادمیر پۆتین جاسووسی سی ئای ئەی ئەمریکا بێت دەنا چۆن هەنگاوی هەڵەی لەو جۆرەی هەڵدەگرت و رۆسیەی گیرۆدەی جەنگ لە سوریەو هێرش بۆ سەر ناوچەی کریمەی ئوکراین دەکرد. هەروەها بەرەو کۆتایی چوونی کێشەی ووڵاتی کورەی باکور و پرۆسەی پێکهاتنی خێرا و چاوەروان نەکراوی لەگەڵ کورەی باشوور، و بڕیاری کورەی شومالی بۆ بە جێ‌ گەیاندنی داواکانی ئەمریکاو ووڵاتانی رۆژئاوایی لە پێوەند بە گەڵاڵە ناوکەییەکانی بە بەشێکی تر لە پازڵی تەریک خستنەوەی روسیە و رژیمی ئێران پرسێک بوو کە بە تەسەلی لە راپۆرتی سکرتێر ئاماژەی پێکرا. 

لەدوای باسی جیهانی تیشک خرایە سەر رەوشی ناوچەکە و هەلومەرجی خۆهەڵاتی ناوەڕاست بە ئاڵۆزترین  دۆخ زاندرا و لەناویشیدا جەنگی درێژ خایەنی سوریە و دەورە  خراپەکانی رژیمی ئێران، و دەستێوەردانی روسیەو  جێگیر کردنی هێزی سەربازی ئەمریکاو  هێرشی تورکیە بۆ سەر شاری عەفرین، ئەو شەرەی  بە شەری نیابەتی زلهێز و وەلاتانی ناوچەکە لێک دایەوەو بە  مەیدانی چەک و تەقەمەنی تاقی کردنەوەی ووڵاتانی خاوەن هێز وەک ئەمریکا و روسیەو لە پاشکۆیان رژیمی ئێران و تورکیە زاندرا.

هەر لەو پێوەندییدا ئاماژە بە شەری یەمەن و هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی عەرەبستان و پێوەندیی نێوان عەرەبستان و ئیسرائیل و مەترسیە هاوبەشەکەیان کە رژیمی ئێرانە و بابەتی تورکیا و خولیای زیندووکردنەوەی سەردەمی عوسمانلی  لەو تەوەر و باسانە بوون کە باس و شیکارییان بۆ کرابوو. 

لەدوای ئەو باسە کاک بابەشێخ حسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستان لە راپۆرتی خۆیدا تیشکی خستە سەر  بارودۆخی کورد بە گشتی و لەسەر هەر کام لە بەشەکانی کوردستان  و بەتایبەت دۆخی کورد لە کوردستان لە دوای شەری داعش و بابەتی ریفراندۆم و 16ی ئوکتوبر و هەلبژاردنەکانی پارلەمانی عێراق هەلسەنگاندنی بۆ کرا و هەروەها لەسەر کوردستانی تورکیەو رەوشی کورد لەدوای کودەتای ئەو وەڵاتە و هەلو مەرجی سەرکووتگەرانە لە لایەن دەولەتی تورک و گرتنی ئەندامانی بالای ه د پ و راوەدوونانی جیابیران و هەروەرها رەوشی پارتی کریکارانی کوردستان هەلسەنگاندنی بۆ کرا و هەر لەدرێژەی ئەو باسە تیشک خرایە سەر رەوشی کوردستانی سوریە و بەتایبەتی هەلسەنگاندن بو دۆخی کورد لە دوای رەوداوی هیرش بردن بو سەر عەفرین باسی لێوە کرا. لەو باسە دا بە گشتی دەور و کاریگەری رژیمی ئێران بە پێی رێژەیی بە زیانبار و مەنفی ناوهێندرا و بە عامیلی بەشیک لە دۆخی کارەساتبار لە کوردستان زاندرا و هەروەها نەبوونی یەکریزی و یەکگووتاری لە هەر کام لە بەشەکانی کوردستان بە خەسارەت و کۆسپێکی گەورە هەژمار کرا. هەر لەم باسە دا ئاماژە بە سیاسەتی سازمانی خەبات لە هەمبەر هاوکاریە عەمەلیەکان بۆ گەلی کورد لەکوردستانی عێراق لە رابردوو تا ئێستا لە رێگەی بەشداری لە شەری داعش و باقی هێرشبەران بۆ سەر سنووری کوردستان بە سیاسەتێکی دروست و ئوسولی و نیشتمانی زاندرا. 

لە پێوەند بە دۆخی ئێران شیکردنەوەیێکی تێر و تەسل لەسەر هەموو رەهەندە سیاسی و ئابووری و کۆمەلایەتی و  کلتوورییەکان کرا و لەکۆی خوێندنەوە بۆ هەموو قەیرانە یەک لەدوای یەک و چارەسەر نەکراوەکان و جووڵەی شەقام و دوورەدیمەنی ئاڵوگۆر لە وەڵاتی ئێران بە روون و دیار لێک درایەوە و باسی راپەرینەکانی ئەمجارەی زیاتر لە 100 شاری ئێران بە دروشمی ساختار شکێنانەی کردنە ئامانجی تەواویەتی رژیم بە نوقتە وەرچەرخانێکی یەکجار گرینگ و پر بایەخ زاندرا و ئەو رەوشە بە وەدیهێنەری قوناغێکی نوێ لە میژووی خەباتی گەلانی ئێران هەژمار کرا. هاوکات دەوری ژنان و جوڵانەوە مەدەنیەکانی پێوەندیدار بە خەباتی ژنان بە جێگەی دەستخوشی و ستایش لێکدرایەوە. هاوکات سیاسەتی رژیم لەراست بەرنامەی ئەتۆمی و ئالۆزبوونی دۆخی بەرجام و کێشەی باڵەکانی رژیم و سەرهەڵدانەوەی دیاردەیێک بە ناوی ئەحمەدی نەژاد  و هێرشەکانی بۆ سەرانی رژیم و سیاسەتی پشتیوانی لە ترۆر و پێشیلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە لایەن رژیمەوە شیکرایەوە و هەر لەو پێوەندییەدا زەرورەتی یەکگووتاری و هاوپەیوەندیی ئۆپۆزسیونی ئێرانی بە گشتی وەبیر هێندرایەوە و لەو بەشە دا سازمانی خەبات پێداگری لەسەر دۆستایەتی لەگەڵ سازمانی موجاهیدینی خەلقی ئێران  کردەوە و پەرەپێدانی ئەمجۆرە هاوکارییانە بە هەنگاوێکی پێویست و شوێندانەر زاندرا، لە ڕاپۆرتی بەڕێز سکرتێری گشتیدا ئاماژە بە ئاڵوگۆڕی نزیک لە هەلومەرجی سیاسی لە ئێران کرابوو کە خۆی لە رووخان و لە ناوچوونی حاکمیەتی ئیستبدادی ئێران دەبینێتەوە.  

لە درێژەی ئەم باسە بە تایبەتی تیشک خرایە سەر رەوشی کوردستانی ئێران و وێرای شیکاریەکی ورد و پێدانی ئامار لەسەر باروۆدخی کارەساتباری سیاسی و ئابووری و کۆمەلایەتی لە سەر چەندین روداوی گرینگ هەڵوەستە کرا و پێکهینانی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران کە سازمانی خەبات یەکێک لە پێکهینەرانیەتی بە گرینگ زاندرا و وەک دەسپێکی قوناغێکی نوێی جوڵانەوەی رزگاریخوازانە خوێندرایەوە و هەرروەها بانگەوازی ناوەند بۆ نەورۆز و پشتیوانی و بەدەمەوەهاتنی بەرچاوی کۆمەلانی خەڵک بە داوای حیزبەکان بە گرینگ و پڕ بایەخ زاندرا و لە ئیستاش دا دۆخی شارە سنوورییەکان و ستەمی دەسەلات لەراست کاسبکارانی سەرسنوور و نارەزایەتی بەرچاو و بەرینی شارەکانی کوردستان و بەتایبەتی شاری بانە  و چەند شاری دیکەی کوردستان کە پێی ناوەتە 16 هەمین رۆژی خۆی بە پڕ بایەخ هەژمار کرا. پاش هێندێک باس و شیکردنەوەی زیاتری دۆخی کوردستان و جوڵانەوەی رزگاریخوازانەی بە گشتی پێداگریی لەسەر سیاسەتی رووخان و رەدکردنەوەی هەر جۆرە دانووستان و دڵخوش کردن بە هەر جۆرە ریفۆرم و چاکسازیێک لەناو سیستەمی ئێران  کرایەوە و بردنە پێشەوەی سیاسەتی رووخان کە خۆشبەختانە سیاسەتی فەرمی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانیشە بە دروست ترین و ئوسولی ترین سیاسەت لێکدرایەوە. 

تەوەری کۆتایی باسی راپۆرتەکەی سکرتیر بەشی تەشکیلات بوو کە لە راپۆرتێکی شیکارییانە هەم بەشەکانی ناوخۆ و بەشی ئاشکرا و دەرەوە باسی لێوە کرابوو و لایەنە بە هێز و لاوازیەکانی کاری سازمان هەڵسەنگاندن و دەست نیشان کرابوو. 

لەدوای کۆتایی راپۆرتی کاک بابەشێخ حسێنی،  لە لایەن ئەندامانی پلینۆم قسە و باسێکی تێر و تەسەل لەسەر راپۆرتەکە کرا و پاش  ئەوەی ئەندامانی سەرکردایەتی سازمان ڕاوبۆچوونی خۆیان لە سەر  راپۆرتە سیاسی و تەشکیلاتیەکەی سکرتێری گشتی پێشکەش کرد، پەسەند کرا و لە ژێر رۆشنایی ئەو راپۆرتە پلینۆم دریژەی بە کاری خۆیدا. 

لەدرێژەی کاری پلینۆم بریارەکانی پلینۆمی یەکەم هاتە بەرباس و هەلسەنگاندن و قسە لە سەر چۆنیەتی و رێ٠‘گەی جێبەجی بوونی بریارەکان کرا. دواتر هەر کام لە بەرپرسی  کۆمیسیونەکانی تەشکیلات راپۆرتی ئورگانی خۆیان دایەوە بە پلینۆم و لەسەر هەر کام لە ئورگانەکان قسە و رێنوینی و پێشنیار و راسپاردە و ئالوگۆری پێویست کرا. لە ئەنجامی دوو رۆژ کاری بەردەوامی پلنیۆمی دوهەم کۆمەلیک ئالوگۆر بە لایەنی ئەرێنی و چاکسازیی لە ئورگان و بەشەکانی سازمانی خەبات چەسپا و بەڵێن دراو پەیمان نوێکرایەوە کە بە گیانێکی لێبڕاوانەترو شۆڕشگێرانە بەرەو پیری جێبەجێکردنی راسپاردە و بریارەکانی پلینۆمی دووهەم هەنگاو هەڵگیردرێ‌.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران 

کۆمیتەی ناوەندی

 

10ی بانەمەڕی 1397



 


6 ساڵ و 6 مانگ و 22 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرێوەچوونی  پلینۆمی دووهەمی کومیتەی ناوەندی  سازمانی خەبات ی کوردستان

بەرێوەچوونی  پلینۆمی دووهەمی کومیتەی ناوەندی  سازمانی خەبات ی کوردستان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران