دەزگای قەزایی رژیم فەرمانی فیلترینگی تلگرامی دا.
دەزگای قەزایی رژیم فەرمانی فیلترینگی تلگرامی دا.
رۆژی دوو شەممە 10ی بانەمەری 1397 دەزگای قەزایی رژیم فەرمانی داخستن و فیلترینگی تلگرامی لە ئێران دا.
راگەیێنەکانی حکومەت نوسیان: لێکۆڵەری لقی دووی دادسەرای فەرهەنگی و چاپەمەنی تاران داوای لە تێکرای ناوەندەکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت کرد کە رۆژی دوو شەممە 10ی بانەمەر تێکرای ماڵپەر و ئەپلیکەیشنی تۆری کۆمەڵایەتی تلگرام راگرن.
دەزگای قەزایی رژیم هۆی ئەو بریارەی بۆ کەڵک وەرگرتنی راپەریوان و نارازیان لە تۆری کۆمەڵایەتی تلگرام راگەیاند و وتی: بەپێی داواکاری زۆر دژ بە تۆری کۆمەلایەتی تلگرام کە لەگەڵ سەرمایەگوزاری خاریجی و بەبێ لەبەر چاوگرتنی قانوون و رێوشوێنەکانی کۆماری ئیسلامی چالاکی ناقانوونی و بێ حەساو و کتاو لە مەزای مەجازی وەڵاتدا کردووە و ئەوەش مەجالێکی باشی بۆ چالاکی تاقمە تیرۆریستیە نێونەتەوەییەکان رەخساندووە و هەروەها هەنگاوی تاقمە نەیارەکان لە بشێویەکانی بەفرانباری 1396 و زۆرێک لە کردەوە دژە ئاسایشیەکانی دیکە لە رێگەی ئەو پەیامنێرەوە رێکخراوە، فەرمانی راگرتنی پەیامنێری تلگرام دەرچووەو رادەگەیەندرێ. سەرپێچی لە جێبەجێ کردنی ئەو فەرمانە سزای بە دواوە دەبێ.