یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بانگەوازیکی بە پەلە لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانەوە

بانگەوازیکی بە پەلە لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانەوە

 ئەگەری ئێعدامی رامین حوسێن پەناهی هەیە،

هەڵمەتێکی گستی و خێرا بۆ رزگارکردنی گیانی ئەو پێویستە!

لە ڕۆژی سێشەمە ١١ی بانەمەڕەوە، بەندیی سیاسیی کورد رامین حوسێن پەناهی بۆ قەرەنتینە راگوێزراوە. نیشانەکان ئەوە دەگەیەنن کە جەڵلادەکانی کۆماری ئیسلامی نیازی ئێعدامی ئەو لاوە کوردەیان لەم ١-٢ رۆژە دا هەیە. بە سەرنجدان بە تەئیدکرانەوەی حوکمی لە سێدارەدانی  ڕامین لە لایەن دیوانی بەرزی وڵات و هەر وەها بە وەبەرچاوگرتنی ڕق و دوژمنایەتیی لەمێژینەی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر خەڵکی کوردستان و لەمانەش گرنگتر، پێویستیی ئێستای ئەو ڕێژیمە بە چاوترساندنی خەڵکی وەزاڵەهاتووی شارو ناوچەکانی کوردستان، نیگەرانی لە ئیعدامی رامین حوسێن پەناهی زۆر جیددییە. 

لەم دوا ساتانەی ژیانی ئەو لاوە کوردە دا، تەنیا شتێک کە دەتوانێ ئەم ڕێژیمە لە بڕیاڕی ئێعدامی ئەو پاشگەز بکاتەوە، بەرز بوونەوەی دەنگی نارەزایەتیی هاوزمانان و هاونیشتمانانی رامین و هەموو مرۆڤە بە ویژدان و بە هەڵوێستەکان لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵاتە. بەم بۆنەیەوە بانگەوازی کۆمەڵێک کەمپەین و چالاکی لە نێوخۆی رۆژهەلات و لە ولاتانی ئورووپایی بڵاو بوونەتەوە. ئێمە وێڕای پشتیوانی  لە کۆبوونەوە و ڕێپێوان و هەر حەرەکەتێکی دیکە بۆ بەرگری لە گیانی رامین حوسێن پەناهی و مەحکوومکردنی بڕیار و نیەتی ئێعدامی ئەو بەندییە سیاسییە، لە هاونیشتمانان لە نیوخۆ و دەرەوەی وڵات داواکارین دوایین دەرفەتەکان بۆ دەنگ هەڵبڕین دژی ئەم تاوانە، لە دەست نەدەن. چاوەروانیمان ئەوەیە هەڵمەتێکی خێرا و گشتی بۆ راکێشانی سەرنجی بیرورای گشتی بۆ لای تاوانێک کە خەریکە روو بدا ، وەڕێ بخەن.

لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکانی بەرگری لە مافی مرۆڤیش داوا دەکەین هەولەکانی خۆیان بە مەبەستی نەجاتی گیانی رامین حوسێن پەناهی، زیاتر و خێراتر بکەن.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

پێکهاتوو لە:

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

حیزبی دیموکراتی کوردستان

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

١٢/٢/١٣٩٧

٢/٥/٢٠ ١٨


6 ساڵ و 6 مانگ و 22 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بانگەوازیکی بە پەلە لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانەوە

بانگەوازیکی بە پەلە لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانەوە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران