1ی مای رۆژی جیهانی کرێکار بەشێوەیەکی بەربڵاو لە شارەکانی کوردستان بەرێوەچوو.
1ی مای رۆژی جیهانی کرێکار بەشێوەیەکی بەربڵاو لە شارەکانی کوردستان بەرێوەچوو.
رۆژی سێ شەممە 11ی بانەمەڕی 1397 (1ی مای) وێڕای فشاری هێزەکانی رژیم لە شارەکانی کوردستان، بەڵام چالاکانی کرێکار و زەحمەتکێشان و رەنجدەران توانیان بەشێوەی جۆراوجۆر ئەم یادە بەرز راگرن و بیکەنە هەلێک بۆ دەربرینی نارەزایەتی و رق و توورەییان لە سیستەمی دیکتاتۆر و گەندەڵی ویلایەتی فەقیه.
بەپێی راپۆرتەکان، شاری بانە هەفدەیەمین رۆژی مانگرتنەکەی خۆی لە 11ی بانەمەردا درێژە پێدا و چەندین چالاکی دیکە لەلایەن خەڵکی نارازی ئەو شارە و چالاکانی مەدەنیەوە بەرێوەچوون کە بریتی بوون لە کۆبوونەوە لەبەردەم زانستگا و راخستنی سفرەی خاڵی لەبەردەم زانستگا پشتیوانیان لە خواستی بازاری و کاسبکارانی مانگرتووی شار کرد. هاوکات لە دوانیوەرۆدا ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵک چوونە بەردەم فەرمانداری رژیم.
لە شاری سەقز بەبۆنەی رۆژی کریکارەوە لە مەیدانی چەمی ئوڵیخان کۆبوونەوەیەک لەلایەن چالاکانی کرێکاریەوە بەرێوەچوو کە کەوتە بەر هێرشی هێزە داگیرکەرەکانی رژیم و چەند کەسێکیان دەستبەسەر کرد.
لە گەرەکی نایسەری سنە رێورەسمی رۆژی کرێکار بە رێپێوانی ژمارەیەک کرێکار و خانەوادەکانیان بەرێوەچوو. ئەو کرێکارانە دروشم گەلێکی وەک نا بۆ کوشتاری کۆڵبەران، کرێکار هوشیارە لە جیاوازی دانانی بێزارە، ژن = پیاو، نان، خانوو، ئازادی.
هەروەها لە گەرەکی پیشەسازی1ی سنە دەسان کرێکار کۆبوونەوە. ئەو کرێکارانە لە شارەکی پیشەسازی1ەوە هەتا شارەکی پیشەسازی3 بە رێپێوان رۆیشتن و لەوێ لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکارانی ئەو شارەکە رێورەسمێکی هاوبەشیان بەرێوەبرد.
لە کامیارانیش کرێکاران لە مەیدانی ناوەندی شار گردبوونەیەکیان بەرێوەبرد.
لە شاری نەغەدەش هاوشێوەی ئەو شارانەی دیکە چالاکانی کرێکاری رێورەسمی رۆژی کرێکاریان لە دەرەوی شار بەرێوەبرد.