وێرای فشاری هێزەکانی رژیم بۆ سەر مانگرتووانی شاری بانە، لە 18هەمین رۆژی مانگرتنەکەدا رژیم هێزە سەرکوتگەرەکانی لە تەواوی شاردا بڵاوە پێ کردووە.
وێرای فشاری هێزەکانی رژیم بۆ سەر مانگرتووانی شاری بانە، لە 18هەمین رۆژی مانگرتنەکەدا رژیم هێزە سەرکوتگەرەکانی لە تەواوی شاردا بڵاوە پێ کردووە.
بەپێی هەواڵەکان، رۆژی سێ شەممە 12ی بانەمەر خەڵکی شاری بانە ١٨هەمین ڕۆژی مانگرتنی خۆیان بەرێوەبرد لەبەرامبەردا ڕژیمی ئێران لە ترسی پەرەسەندنی مانگرتن و نارەزایەتی خەڵک هێزەکانی خۆی لە زۆربەی شەقام و کۆڵانەکان بەتایبەت ناوەندی شار بڵاوە پێکردووە.
سەرچاوەکانی هەواڵ رایانگەیاند کە هێزە سەرکووتگەرەکانی رژیم پەرەیان بە فشارەکانیان بۆ سەر چالاکان و بازاڕیانی بانە هێناوە بۆ کۆتایی هێنان بە مانگرتن و هێڵی ئینتێرنێتی شاریان راگرتووە.
بەشێوەی ڕۆژانە خەڵکی شاری بانە لە بەردەم فەرمانداری رژیم لەو شارە، مزگەوتی جامێعە و نەخۆشخانەی گشتیی بانە کۆدەبنەوە و درێژە بە مانگرتنەکانیان دەدەن.