ئیمەن الصەفدی، وەزیری کاروباری ئوردن رایگەیاند کە ولاتەکەی پشتیوانی دەکات لە پچرانی پێوەندی دیپلۆماتیکی نێوان رژیمی ئێران و مەراکش.
ئیمەن الصەفدی، وەزیری کاروباری ئوردن رایگەیاند کە ولاتەکەی پشتیوانی دەکات لە پچرانی پێوەندی دیپلۆماتیکی نێوان رژیمی ئێران و مەراکش.
ناوبراو لەدوای پچرانی پێوەندی دیپلۆماتیکی نێوان مەراکش و رژیمی ئێران، لە پەیامێکدا گوتی: پاڵپشتی برا مەراکشیەکانمانین، پشتیوانی لە خۆراگریەکانی مەراکش لەبەرانبەر هەرەشە لە ئاسایش و دامەزراویی ئەو وڵاتە دەکەین، ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە هاوکاری و هاودەنگی نێوان ئەو دو وڵاتە کرد.
مەراکش رۆژی سێشەممە پێوەندی دیپلۆماتیکی خۆی لەگەڵ رژیمی ئێران پچراندووەو رایگەیاندووە کە سەفارەتەکەی لە تاراندا تەحتیل دەکات.
ناسر بوریتا وەزیری دەرەوەی مەراکش گوتی: وڵاتەکەی پێوەندی خۆی لەگەڵ ئەو رژیمەدا دەپچرێنێ، هەواڵدەری رۆیتەرزیش هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە مەراکش سەفارەتخانەکەی لە تاراندا دادەخات و سەفیری رژیمی ئێرانیش لە ربات دەردەکەن.
جێی باسە کە ربات پێشتر لە مانگی مارسی 2009 دا بەشێوەی یەک لایەنە پێوەندی دیپلۆماتیکی خۆی لەگەڵ ئیراندا پچراندووە.
وەزارەتی دەرەوەی مەراکش هۆی پچرانی پێوەندی لەگەڵ رژیمی بۆ هەڵوێستە زێدەخوازیەکانی ئەو رژیمەی دژ بە مەراکش و دەستێوەردان لە کاروباری دینی ی ناوخۆی مەراکش" کە زیاتر لە 99 لەسەدی حەشیمەتەکەی لە پەیرەوانی سوننین، ناوبردووە.