دە کەس لە ئەندامانی مەجلیسی ئەمریکا لە هەر دوو حیزب، بە ناردنی نامەیەک بۆ سەرۆک کۆماری ئەو وەلاتە داوایان لێ کرد کە گەمارۆی ئەو شیرکەتانە بدا کە رژیمی ئاخوندیا
دە کەس لە ئەندامانی مەجلیسی ئەمریکا لە هەر دوو حیزب، بە ناردنی نامەیەک بۆ سەرۆک کۆماری ئەو وەلاتە داوایان لێ کرد کە گەمارۆی ئەو شیرکەتانە بدا کە رژیمی ئاخوندیان لە بەرێوەبردنی سانسۆر دژی راپەریوان و نەیاران پشتیوانی کردووە و لە کردەوەکانی رژیم بۆ پێشگرتن لە بەکارهێنانی خەڵکی ئێران لە تۆری کۆمەڵایەتیەکان دەوریان هەبووە.
ئیلیانا رۆزلهتینن سەرۆکی کومیتەی رۆژهەلاتی ناوەراست و باکووری ئەفریقا کە لەگەڵ براد شێرمەن لە ئەندامانی بەرزی دیمۆکراتی کومیتەی دەرەوە لە نووسەرانی ئەو نامەن دەڵێ: من و براد دارێژەری نامەیەکین کە تێیدا داوا لە دەوڵەتی ئەمریکا دەکا پاڵپشتی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بێ.
دەولەتی ئەمریکا دەبێ لە هەموو توانای خۆی بۆ پێشگرتن لە رەوتی سەرکووت و سانسۆر لە لایەن رژێمی ئاخوندی کەڵک وەربگرێ.