رۆژی چوارشەممە 12ی بانەمەری 97 هەواڵدەری رۆیتەرز لەزاری دو بەرپرسی ئامریکا و سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کاروباری ناوخۆی دەوڵەتی ئامریکاوە گوتی: دۆناڵد ترامپ بریار
رۆژی چوارشەممە 12ی بانەمەری 97 هەواڵدەری رۆیتەرز لەزاری دو بەرپرسی ئامریکا و سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کاروباری ناوخۆی دەوڵەتی ئامریکاوە گوتی: دۆناڵد ترامپ بریاری داوە هەتا 12ی مانگی مەی بەرانبەر بە 22ی بانەمەر لە رێکەوتنامەی ساڵی 2015 ی رژیمی ئێران بچێتە دەرەوە بەڵام تا ئێستا چونیەتی ئەنجامدانی ئەو کارە ئاشکرا نەکراوە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: ئەگەرێکی لاوازە کە دۆناڵد ترامپ مانەوەی ئامریکا لەو رێکەوتنە نێونەتەوەییەدا کە رژیمی ئێران بۆ رێگە گرتن لە بەرنامەی ئەتۆمی خۆی لەبری هەڵپەساردنی ئابلۆقەکان رازی بووە، لەبەر پاراستنی یەکیەتی لەگەڵ فەرانسە کە داوای لێکردووە لەو رێکەوتنەدا بمێنێتەوە، هەڵبژێرێ
ئەو هەواڵدەریە زیادی کرد: دیپلۆماتکارەکان گوتویانە کە بریارێک لەلایەن دۆناڵد ترامپەوە بۆ کۆتای پێهێنانی هەڵپەساردنی ئابلۆقەکان، رێکەوتن نامەکە لەناو دەبات و دژکردەوەی توندی رژیمی ئێرانی بەدواوە دەبێت کە دەتوانێت بەرنامەی ئەتۆمی خۆی سەرلەنوێ دەست پێبکاتەوە یان هاوپەیمانەکانی ئامریکا لە سوریە، عێراق، یەمەن و لوبناندا سزا بدات.
دۆناڵد ترامپ پێویستە بەشێوەیەکی تەکنیکی تا 12ی مانگی مەی بریار بدات کە ئایا هێندێک لە ئابلۆقەکان لەدژی رژیمی ئێران تازە دەکاتەوە یان نا.
بەرپرسێکی کۆشکی سپی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت گوتی: ئەگەری هەبوو کە دۆناڵد ترامپ بریار بدات لەسەر کۆتای پێهێنانی رێکەوتن نامەکە بەڵام نەک رۆیشتنە دەرەوەی تەواوەتی، بەڵام توانایەک بۆ وەسف کردنی ئەوەی کە ئەو بریارە لەچی دەچێت نەبوو.
هەروەها ئەو لێپرسراوە گوتیشی کە دۆناڵد ترامپ لەسەر رێگەی چونە دەرەوە لەو رێکەوتنەیە بەڵام تا ئێستا بریارەکە بەیەکجاری نەدراوە.
بەرپرسەکەی کۆشکی سپی گوتی کاربەدەستانی پلەبەرز خوازیاری وتوێژی هیرشبەرانە نین لەگەڵ دۆناڵد ترامپ بۆ پاشگەز کردنەوەی ئەو ، لەبەر ئەوە وا پێدەچێ ئەو نیەتەی هەبێ...