وێرای فشاری دامودەزگا سەرکوتگەرەکانی رژیم بۆ سەر بازاریی و کاسبکارانی شاری بانە، مانگرتنی گشتی لەو شارە بەردەوامە.
وێرای فشاری دامودەزگا سەرکوتگەرەکانی رژیم بۆ سەر بازاریی و کاسبکارانی شاری بانە، مانگرتنی گشتی لەو شارە بەردەوامە.
بەپێی هەواڵ، رۆژی پێنج شەممە 13ی بانەمەڕی 1397، 19هەمین رۆژی مانگرتنی گشتی لە شاری بانە بەرێوەچوو و وێرای فشار و هەوڵەکانی رژیم بۆ کۆتایی هێنان بە مانگرتن بەڵام بازاری و کاسبکارانی ئەو شارە پێداگری لەسەر درێژەدان بە مانگرتن دەکەنەوەو ئەو مانگرتنە 19هەمین رۆژی خۆی بردەسەر.
بەپێی هەواڵەکان رژیمی ئێران لە رێگەی جۆراوجۆر لە هەوڵی ئەوەدایە بابەتی مانگرتنی شاری بانە بەو جۆرەی هەیە رەنگدانەوەو دەنگدانەوەی لە مێدیاکان و تۆرە کۆمەڵایەتیەکاندا نەبێ، هەر بۆیە هێڵەکانی ئینتەرنێتی بەتەواوی لە شاردا داخستووە.
سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن شار بە شێوەیەکی گشتی میلیتاریزە کراوەو رژیم هێزە سەرکوتگەرەکانی خۆی لە شاردا جێگیر کردووە.
شاری بانە لەنارەزایەتی بە داخستنی سنوورەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و بەرزکردنەوەی گومرک لەلایەن رژیمی ئێرانەوە 19 رۆژە مانگرتنی گشتی راگەیاندووەو پێداگری لەسەر مانگرتنەکە دەکرێتەوە هەتا هاتنەدیی داواکانیان.