یەکێک لە ئەندامانی شۆرای ناوەندی سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران لە ئالبانی کۆچی دوایی کرد.
یەکێک لە ئەندامانی شۆرای ناوەندی سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران لە ئالبانی کۆچی دوایی کرد.
بەرەبەیانی رۆژی هەینی 14ی بانەمەڕی 1397، مەرزیە رەزایی لە ئەندامانی شۆرای ناوەندی سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران و لە فەرماندەکانی ئەرتەشی ئازادیبەخشی ملی، لە دوای سێ دەیە خەباتی بەردەوام بۆ ئازادی و بەرەنگاری لەگەڵ ئیستبدادی مەزهەبی، لە ئالبانی کۆچی دوایی کرد.
مەرزیە رەزایی لەدایکبووی 1347 لە هەرەتی لاوێتیەوە بەوپەری تامەزرۆییەوە پێی نایە مەیدانی خەبات بۆ ئازادی و بوونی خۆی بۆ رزگاری خەڵک و وەڵاتەکەی تەرخان کرد.
بەبۆنەی کۆچی دوایی مەرزیە رەزاییەوە سازمانی خەبات پرسە و سەرەخۆشی بە سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران و خانەوادە و دۆستانی رادەگەیەنێ.