رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ئێعدامی رامین حوسێن پەناهی زێندانی سیاسی کوردی بە کوشتنی بەدەر لە قانوون ناوبرد.
رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ئێعدامی رامین حوسێن پەناهی زێندانی سیاسی کوردی بە کوشتنی بەدەر لە قانوون ناوبرد.
رۆژی هەینی 14ی بانەمەڕی 1397 لێبوردنی نێونەتەوەیی لە راگەیەندراوێکدا، بەیانیەی دادگوستەری رژیم لە پارێزگای کوردستان لەبارەی ئەو رەوشەی رامین حوسێن پەناهی تێدا دەستگیر کراوە، بە نا تەواو بۆ ئێعدامی ناوبراو ناوبرد و وتی حوکمی ئێعدامی زیندانی سیاسی رامین حوسێن پەناهی، لە ئەگەر جێبەجێ کردن کوشتنی بەدەر لە قانوونە.
لە راگەیەندراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی دا هاتووە: حوسێن پەناهی لە دادگایەکی ناعادڵانەدا دادگایی کراوە لە کاتی لێکۆڵینەوەدا شکەنجە کراوە و رەوتی دادگاییەکەی دا سەرپێچی جیددی ئەنجام دراوە.
جێی بیرهێنانەوە دیوانی بەرزی رژیم حوکمی ئێعدامی زێندانی سیاسی کورد رامین حوسێن پەناهی تەئید کردووە و بۆ جێبەجێ کردنی رەوانەی پارێزگای کوردستانی کردووە.