مانگرتنی گشتی شاری بانە 20 رۆژی تەواو کرد و بازاری و کاسبکارانی ئەو شارە پێداگری لەسەر درێژەدان بە مانگرتنەکەیان دەکەن.
مانگرتنی گشتی شاری بانە 20 رۆژی تەواو کرد و بازاری و کاسبکارانی ئەو شارە پێداگری لەسەر درێژەدان بە مانگرتنەکەیان دەکەن.
بەپێی راپۆرتەکان 20ەمین رۆژی مانگرتنی گشتی لەشاری بانە هاوشێوەی رۆژانی پێشوو بەرێوەچوو و بازاری و کاسبکارانی شار پێداگری لەسەر درێژەدان بە مانگرتن هەتا هاتنەدیی داواکانیان دەکەن، لەبەرامبەردا ناوەندە سەرکوتگەرەکانی رژیم هێڵی ئینتەرنێت و تەلەفونیان لە خەڵک بریوەو بە هێزەکانیان شاریان بە تەواوی گەمارۆ داوە.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ رژیم گرفتی بۆ هێڵی ئینتەرنێتی شارەکانی سەقز و سەردەشتیش دروست کردووەو ئاستەنگی لەبەردەم چالاکی خەڵک لە پەیامنێر و تۆرە کۆمەڵایەتیەکان دروست کردووە.
شایانی باسە رژیم لە هەوڵی ئەوەدایە بازاریان و کاسبکارانی شاری بانە پێمل بکات بە ویستەکانی خۆی و مانگرتن بشکێنن بەڵام خەڵکی ئەو شارە قارەمانانە بەبێ گوێدانە هەوڵەکانی رژیم درێژە بە مانگرتنەکەیان دەدەن.