پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

دۆناڵد ترامپ: ئێمە رێکەوتنی ناوکەییمان ئیمزا کرد، ئەوان هاتن دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکایا

دۆناڵد ترامپ: ئێمە رێکەوتنی ناوکەییمان ئیمزا کرد، ئەوان هاتن دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکایا

دۆناڵد ترامپ پێداگری لەسەر هەڵوێستی توندی وڵاتەکەی لەسەر رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژیمی ئێران دەکاتەوە.

 دۆناڵد ترامپ پێداگری لەسەر هەڵوێستی توندی وڵاتەکەی لەسەر رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژیمی ئێران دەکاتەوە.

رۆژی هەینی 14ی بانەمەڕی 1397 دۆناڵد ترامپ کە لە شاری داڵاس و لە کۆبوونەوەی "ئەنجومەنی نەتەوەیی چەک" قسەی دەکرد وتی ئەوەی پیونگیانگی هێنایە سەر مێزی وتووێژ "هەڵوێستی بەهێزی" ئەو بووە.

ناوبراو هەروەها وتی: روانگەی ئێمە بەرامبەر بە کورەی باکوور زۆر باشە. سێ مانگ لەوە پێش بێننە پێش چاو کە دەیانوت چ دەکرێ. ئێمە چەندین ساڵ ئەو کێشەیەمان هەبوو، هەمووان دەیانگوت قسە مەکەن. دەوڵەتی پێشووی ئێمە بێ دەنگی هەڵبژاردبوو و دەیوت قسە مەکەن چوونکە ئەگەری ئەوە هەیە ئەو توورە بکەن. ئەگەر بەیانییەیەکی زۆر خراپ دژ بە ئەمریکا دەردەکرا، دەیانوت ئێوە هیچ مەڵێن.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: وەها روانگەیەکیش بۆ ئێران هەبوو. ئێمە ئەو رێکەوتنە مەترسیدارەمان واژۆ کرد. دوای ئەوە ئەوان لە شەقامەکان دەرۆیشتن و دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکایان دەوت. من پرسیم کێ ئەو رێکەوتنەی ئیمزا کردووە کاتێ ئەوان لە شەقامەکان دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکا دەڵێن؟

دۆناڵد ترامپ زۆر جار رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژیمی ئێرانی بە خراپترین رێکەوتن لە مێژووی ئەمریکا ناوبردووە. ناوبراو بەفرانباری رابردوو رایگەیاند لە ئەگەری چارەسەر نەکردنی کەموکوریەکانی بەرجام هەتا 22ی بانەمەڕ، ئیتر ئەمریکا هیچ پێبەندیەکی بەو رێکەوتنە نامێنێ.

 

سەرۆک کۆماری ئەمریکا 4 مەرجی بۆ مانەوەی ئەمریکا لەو رێکەوتنە خستووەتە روو کە بریتین لە: دەستراگەیشتنی پشکێنەرانی نێونەتەوەیی بە تێکرای ناوەند و دامەزراوەکانی رژیمی ئێران، سنووردارکردنی بەرنامەیی ناوکەیی رژیمی ئێران هەمیشەیی بکرێ، دڵنیایی لە نزیک نەبوونەوەی رژیمی ئێران بە چەکی ناوکەیی و سنووردار کردنی بەرنامەی مووشەکی بالستیکی رژیم.


6 ساڵ و 6 مانگ و 16 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دۆناڵد ترامپ: ئێمە رێکەوتنی ناوکەییمان ئیمزا کرد، ئەوان هاتن دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکایا

دۆناڵد ترامپ: ئێمە رێکەوتنی ناوکەییمان ئیمزا کرد، ئەوان هاتن دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکایا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران