رۆژی هەینی 14ی بانەمەر ئیمانوئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسە، داوای کرد کە وتوێژیکی نوێ لەگەل رژیمی ئێران دەست پێبکریتەوە لەپێوەند بە پەروەندەی ئەتۆمیەکەی. وە
رۆژی هەینی 14ی بانەمەر ئیمانوئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسە، داوای کرد کە وتوێژیکی نوێ لەگەل رژیمی ئێران دەست پێبکریتەوە لەپێوەند بە پەروەندەی ئەتۆمیەکەی. وە ئەو وتوێژە دەبێت تاقیکردنەوەی موشەکی و دەست تێوەردانەکانی رژیمی ئێران لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەراست سنووردار بکات.
لەلایەکی دیکەوە مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئامریکا، داوای سیاسەتێکی بەهێزی بۆ کۆنترۆڵ کردنی بشێوی لە سوریە، یەمەن و ناوچەکە کە لەلایەن رژیمەوە دروست کراوە، کرد.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە هەوڵدانە دیپلۆماتیە بەرفراوانەکان پێویستن بۆ هێشتنەوەی فشار لەسەر کورەی باکور بە مەبەستی هاندانی ئەو وڵاتە بۆ وتوێژو رێگری کردن لە مەترسی ناوەندەکانی پیتاندنی ناوکەیی.
ئەو بەرپرسە ئامریکایە هەروەها گوتی کە وڵاتەکەی پێویستی بە هەوڵدانی دیپلۆماتیکی بەهێز هەیە بۆ چارەسەری ئاشتیخوازانەی کێشەکان کە تەنانەت یەک گوللەش نەتەقێندرێت.
رۆیتەرز رۆژی هەینی لەزاری سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆشکی سپیەوە گوتی کە دۆنالد ترامپ بەو زوانە لە رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ رژیمی ئێران دێتە دەرەوە.
رێکەوتنی ئەتۆمی لەنێوان رژیمی ئێران و وڵاتانی 5+ 1 وەک ئینگلستان، چین، فەرانسە، ئاڵمان، روسیەو ئامریکا، یەکێکە لە گرنگترین هەنگاوە سیاسیەکانی باراک ئۆباما سەرۆکی پێشوی ئامریکا، بەڵام دۆناڵد ترامپ ئەو رێکەوتنە بە یەکێک لە خراپترین رێکەوتنەکان ناودەبات.