مانگرتنی گشتی شاری بانە درێژەی هەیە، رۆژی شەممە سێهەمین حەوتووی خۆی بەردەسەر و بازاریانی ئەو شارە پێداگری لەسەر مانگرتنەکەیان دەکەنەوە.
مانگرتنی گشتی شاری بانە درێژەی هەیە، رۆژی شەممە سێهەمین حەوتووی خۆی بەردەسەر و بازاریانی ئەو شارە پێداگری لەسەر مانگرتنەکەیان دەکەنەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، مانگرتنی گشتی بازاری و کاسبکارانی شاری بانە رۆژی شەممە 15ی بانەمەر سێهەمین حەوتووی خۆی بردەسەر و خەڵکی ئەو شارە پێداگری لەسەر ویست و داواکانی خۆیان دەکەنەوە.
شایانی گوتنە خەڵکی بانە دوێنێ وەک بەشێک لە نارەزایەتیەکانیان بە سیاسەتەکانی رژیم لە کوردستان بەشداریان لە نوێژی هەینی نوێنەری وەلی فەقیهی رژیم نەکرد و نوێژی هەینیان بە پێشنووێژی ئیمام جومعەی رژیم لەو شارە تەحریم کرد.
سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن هێڵێ ئینتەرنێت و تەلەفون هەروا راگیراوەو رژیم بەوشێوەیە دەیەوێ رێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری هەواڵی مانگرتنی شاری بانە بکات. هاوکات هاوشێوەی رۆژانی رابردوو هێزە سەرکوتگەرەکانی خۆی لە شاری بانە بڵاوە پێکردووەو هەندێ جار هاتووچۆی هێزەکانی رژیم لە شەقامە چۆڵەکاندا دەبیندرێن.