رژیمی ئاخوندی لە هەنگاوێکی دژی خەلکیدا نرخی ئاو و برقی حەوت لە سەد گران کرد.
رژیمی ئاخوندی لە هەنگاوێکی دژی خەلکیدا نرخی ئاو و برقی حەوت لە سەد گران کرد.
رەزا ئەردکانیان، وەزیری وزەی کابینەکەی ئاخوند رۆحانی گوتی: بەرزبوونەوەی حەوت لەسەدی نرخی ئاو و برق، بەرێژەی نرخی نانێکی بەربەریە.
بڵاوکراوە حکومەتیەکان سەرەرای بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە نوسیویانە کە گرانبونی ئاو و کارەبا لەسەرەتای مانگی بانەمەری رابردووە عەمەلی کراوە.
هاوکات نرخی پێراگەیشتنی داو دەرمانیش گران بووە. هەواڵدەری حکومەتی فارس بەناونیشانی دەرمانیش گرانتر بووە! نوسی: سکرتێری شۆرای بەرزی بیمەی سەلامەتی گوتی: لەچوار بەشی دەوڵەتی، گشتی، تایبەتی و خێری، حەقی ویزیتی دوکتورەکان 6 لەسەد، هوتێلی نەخۆشخانە 8 لەسەد و پێراگەیشتنی دوکتوری ددان 2 و نیو لەسەد زیادی کردووە.