بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی سیاسی و بەرپرسی پێشووی وەڵاتی ئامریکا کۆمەڵی ئێرانی ئازاد لەو وەڵاتە کۆنوانسیونێکیان بەناوی "کۆنوانسیۆنی ئێرانی ئاز
بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی سیاسی و بەرپرسی پێشووی وەڵاتی ئامریکا کۆمەڵی ئێرانی ئازاد لەو وەڵاتە کۆنوانسیونێکیان بەناوی "کۆنوانسیۆنی ئێرانی ئازاد بۆ دیموکراسی و مافی مرۆڤ بۆ پشتیوانی لە راپەرینی سەرانسەری خەڵکی ئێران" بەرێوەبرد.
بەپێی هەواڵ، رۆژی شەممە 15ی بانەمەڕی 1397، "کۆنوانسیونی ئێرانی ئازاد بۆ دیموکراسی و مافی مرۆڤ" بۆ پشتیوانی لە راپەرینی سەرانسەری خەڵکی ئێران بە ئامادەبوونی نوێنەرانی کۆمەڵ و ئەنجومەنە ئێرانیەکان لە 40 ویلایەتی ئامریکا و بە بەشداری شارەدار رودی جولیانی و بیل ریچاردسون پاڵێوراوی پێشووی سەرۆک کۆماری، وەزیری وزە و سەفیری پێشووی ئامریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە واشنتۆن بەرێوەچوو.
ئەوانەی لەو گردبونەوەیەدا وتاریان دا وێرای پشتیوانیان لە راپەرینی خەڵکی ئێران، لەسەر پێویستی گرتنەبەری سیاسەتێکی بەبرشت لە بەرامبەر رژیم و لێپێچینەوە لە حکومەتی پێشتاز لە ئێعدام و بانکداری ناوەندی تیرۆریزم پێداگریان کردەوە.
رودی جولیانی لە وتارەکەی دا وتی ئێمە وەک کۆماریخواز و دیموکرات لێرە نین، بەڵکوو بۆ ئەوە لێرەین کە عاشقی ئازادین. ئێستا ئەوە لە "ئەندامانی ئەو بزوتنەوەدا" دەبینیم و ئەوەشم لە ئالبانی بینی. هیچ شتێک گرینگتر لە هاتنەدیی ئازادی و ئازادکردنی نەتەوە باشەکانی وەک خەڵکی ئێران نیە.
ناوبراو لەبارەی راپەرینی بەفرانباری خەڵکی ئێران وتی: نارەزایەتیگەلێک کە لە ژانویە دەستی پێ کرد لە سەرانسەری ئێران لە ئارادایە. ساڵی 2009 سەرۆککۆماری ئەمریکا پشتی لە سەربازانی ئازادی کرد. هەروەک کارکردی ئەو لەبەرامبەر پێشێلکردنی هێڵی سووری شیمیایی لە سوریە. بەڵام کاردانەوەی سەرۆک ترامپ زۆر جیا بوو.
ناوبراو وتی ئێمە پشتویانی لە خەباتی خەڵکی ئێران بۆ ئازادی دەکەین و ئێمە سەرۆک کۆمارێکمان هەیە کە بە ئەندازەی ئێمە پێبەندە بە گۆرینی رژیم.
بیل ریچاردسونیش وتی: ئایا ئێوە ئامادەن بۆ گۆرینی رژیمی ئێران؟ ئایا خوزیاری گۆرانن؟ ئێوە خۆتان ئەو گۆرانە وەدیی دێنن. نارەزایەتی گەورەی سەرانسەری ئێران کە لە کۆتایی ساڵی 2017 دەستی پێکرد، گەورەترین نارەزایەتی لە ساڵی 2009ەوە بوو و لە 142 شار و لە تێکرای 31 پارێزگاکەی ئێران رووی دا.
ئێمە لێرەین چوونکە دەورانی ئاخوندەکان بەرەو کۆتاییە، و هەنگاوی دوای ئەوە ئالترناتیوە و ئەوە پێوەندی هەیە بە ئێوەو ئێمەوە. هەر بۆیە لە سەردەمی یەکلاکەرەوەی ئەو بزوتنەوە بۆ ئازادی و دیموکراسی داین.
خانمی مریەمی رەجەوی سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی مقاومەت پەیامێکی بۆ ئەو گردبوونەیە هەبوو و لە پەیامەکەیدا پێزانینی بۆ هەوڵ و ماندووبوونی ئێرانیانی نیشتەجێی ئەمریکا هەبوو و بە ئیشارە بە سەدان نارەزایەتی و راپەرین لە ناوخۆی ئێران تەئکیدی کردەوە کە خەڵکی ئێران لە هەوڵی روخانی رژیمی وەلی فەقیهدان و داوا لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەکەن بۆ روخانی رژیم پشتیوانیان بکەن.
شایانی گوتنە ژمارەیەکی بەرچاو نوێنەرانی کۆنگرەی ئەمریکا لە هەردوو حیزب لە پەیامی تایبەتی دا تەئکیدیان لەسەر پشتیوانی خەباتی خەڵک و مقاومەتی ئێران بۆ جێگیر بوونی ئازادی و دیموکراسی کردەوە.