مانگرتنی گشتی لە شاری بانە پێی نایە 22ەمین رۆژی خۆی و هێزەکانی رژیم بەردەوامن لە گەمارۆدان و میلیتاریزەکردن و دەستبەسەرکردنی خەڵک.
مانگرتنی گشتی لە شاری بانە پێی نایە 22ەمین رۆژی خۆی و هێزەکانی رژیم بەردەوامن لە گەمارۆدان و میلیتاریزەکردن و دەستبەسەرکردنی خەڵک.
بەپێی هەواڵەکان ئەمرۆ یەکشەممە 16ی بانەمەڕی 1397 مانگرتنی گشتی بازاریان و کاسبکارانی شاری بانە درێژەی هەیە و دوکان و بازار هاوشێوەی رۆژانی پێشوو داخراون، هاوکات هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم شاریان بەتەواوی گەمارۆداوە و هێزەکانیان لە نێو شاردا چرتر کردوەتەوە و راگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێت و تەلەفونیش درێژەی هەیە.
بەپێی راپۆرتەکان رۆژی هەینی شەر و پێکدادان لە نێوان خەڵک و هێزەکانی رژیم رووی داوەو خەڵکی نارازی توانیویانە ماشینێکی ئەو هێزانە تێکبشکێنن. بە پێی هەواڵەکان دوابەدوای ئەو شەر و پێکدادانە هێزەکانی رژیم زیاتر لە 10 کەس لە خەڵکی شاری بانەیان دەستبەسەرکردووەو بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەوە.