سێ قوتابی کچ لە شاری نەغەدە هاوکات هەوڵی خۆکوژیان دا.
سێ قوتابی کچ لە شاری نەغەدە هاوکات هەوڵی خۆکوژیان دا.
بەپێی هەواڵ، ڕۆژی یەکشەممە 16ی بانەمەڕی 1397، سێ قوتابیی کچی قۆناغی دواناوەندی لە شاری نەغەدە، پێکەوە هەوڵی خۆکوژیان داوە.
لە ئەنجامی هەوڵی خۆکوژی ئەو سێ قوتابییە کچە، یەکێکان بەناوی "س. پ" گیانی لە دەست داوەو یەکێکی دیکەشیان بۆ نەخۆشخانەی ورمێ گوازراوەتەوەو قوتابی سێهەمیش لەو کردەوەی خۆی پەشیمان بووەتەوە.
بەپێی سەرچاوەکان ئەو سێ کچە، هاوڕێ بوون و پێکەوەش بڕیاریان داوە خۆیان بکوژن، بۆ ئەو کارەش کەڵکیان لە حەبی "برنج" وەرگرتووە.
سیستمی پەروەردە و ڕاهێنانی حکوومەتی ئێران، هەر لە بنەڕەتدا سیستمێکی داخراو و ناوەندگەرایە کە گەشەی مرۆیی لە هیچ بوارێکدا بەتایبەت لە باری مەعنەوییەوە، تێدا ڕەچاو نەکراوە.
شایانی گوتنە لە ماوەی 8 رۆژی یەکەمی بانەمەر 5 ژن و کچی کورد لە شارەکانی ورمێ، بۆکان، مەریوان، رەوانسەر و شنۆ خۆیان کوشتووە.