یه‌ک شه‌مه‌ 

8 ره‌زبه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 11ی رەشەمەی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 11ی رەشەمەی 1394
سازمانی خەبات


دەستبەسەرکردنەکان لە کوردستان دەستی پێکرد

 هێزە ئەمنییەکانی رژێمی ئاخوندی ئێران، لەپاش پرۆسەی شانۆی هەڵبژاردنەکان، دەستیان کردووەتەوە بە بانگهێشت و لێپرسینەوە لە چالاکانی مەدەنیی کورد. بەپێی هەواڵی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی ڕەشەمە، دوو کەس لە ئەندامانی ڕەوتێکی میللی ــ مەزهەبی لە کوردستاندا، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامیاران لە پارێزگای کوردستان، بانگهیشت کران. ناسنامەی ئەو دووکەسەی کە لێپرسینەوەیان دەگەڵ کراوە بەØ› فەرید قوربانی و ئەیووب تابعی ڕاگەیەندراوە. ڕاپۆڕتی نێردراو باس لەوە دەکات کە چالاکیی "مەکتەب قورعانی کوردستان"، تەوەری بانگهێشت و لێپرسینەوە لەو دوو هاووڵاتییە بووە و پاش چەند کاتژمێرێک ئازاد کراون. هەروەها لەکۆتایی مانگی ڕابردووشدا، یەکێکی دیکە لە مەکتەب قورعانییەکان بە ناوی سەعدی قورەیشی بانگهێشتی ئیتلاعاتی سنە کراوە. هخەر لەم پیوەندەدا چارەنووسی چالاکیێکی سیاسی لە کامیاران بە ناوی حسین کەمانگەر ناروونو.ئەو زیندانییە سیاسییە، نێوەڕاستی بەفرانباری ئەمساڵ بۆ جاری سێهەم لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوودا، دەستبەسەر و لە هەر چەشنە پێوەندیی تەلەفوونی و بینینی کەسوکاری بێبەش کراوە. هەواڵەکان لە سەقزیش باس لەوە دەکەن کە دوو کەس لە گیراوانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئەو شارە، بۆ ستادی ئیتلاعاتی گشتیی پارێزگای کوردستان گوازراونەتەوە.بێجگە لەو دوو کەسە، هاووڵاتی عەلی داریی، سامان ڕەبانی، هوشیار حەیدەری، نادر مەجیدیان، وەفا فیرووزە و بێهرووز ساحێبی، لە زیندانی ئیتلاعاتی گشتیی پارێزگا، لە سنە ڕاگیراون.بانگهێشت، لێپرسینەوە و دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد لە کاتێکدایە کە تەنیا چەند ڕۆژێک لە شانۆی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شوورای ئیسلامی و مەجلیسی خوبرەگانی ڕێبەری تێپەڕیوە، هەڵبژاردنێک کە دەوڵەتی حەسەن ڕووحانی تێیدا، باسی لە هیوا و گۆڕان لەدوای دەنگدان کردبوو.


سەپاندنی سزای زیندان بەسەر دوو خوێندکاری کورددا

دوو خوێندکاری کورد لە لایەن لقی دووی دادگای ورمێوە بە سزای شەش ساڵ زیندان مەحکووم کران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، پادر عەبدۆڵازادە و مەحەمەد رەزمئاوەر دوو خوێنداری کورد لە لایەن لقی دووی دادگای ورمێوە بە تۆمەتی کردەوە دژ بە بەرژەوەندی نیزام بە 5 سال و 1 ساڵ زیندان مەحکووم کران. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە ئێستادا ئەم دوو خوێندکارە کوردە لە زیندانی ورمێ بە بێ لەبەر چاو گرتنی جیاکردنەوەی سزاکان لە بەندی زیندانیانی عادی راگیراون.
 

بێڕێزی بە جەمخانەی یارسانەکان لە شائاباد کرا

 دوایین جەمخانەی ئۆلی یارسانەکانە لە شائاباد سەر بە پارێزگای کرماشان، لە لایەن چەند کەسێکی توندەڕەوی شێعەوە بێڕێزی پێکرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی ٨ی ڕەشەمە، نزیکەی ١٠ ٠  کەسێک کە خۆیان بە "پیرو ولایت" ناساندووە، هێرشیان کردووەتە سەر دوایین جەمخانەی یارسانەکان لە شاری ئیسلام ئاوای پارێزگای کرماشان و تەواوی شووشەکانی ئەو جەمخانەیان شکاندووە، هەروەها بینای ئەو جەمخانە هێندێک خەساری وێ‏کەوتووە. ئەو ١٠ ٠  کەسە بە پشتیوانیی هێزە ئەمنیەتییەکان و هێزەکانی پۆلیس لەو شوێنە ئامادە بوون و دروشمی"ئەو ئایینە گومڕایە دەبێ لە ناو بچێت"درۆشمیان لە دژی یارسانەکان دا.هاوکات لەگەڵ هێرشی هێزە ئەمنیەتییەکان، چەند کەسێکی سەر بەو ئایینزایە کە ناڕەزایەتییان بەو کردەوەیە پیشان داوە، لەگەڵ ئازار و ئەشکەنجەی هێزە ئەمنیەتییەکان بەرەوڕوو بوونەتەوە. ئەو کەسانە بە شێوەی ئازادانە و لە نێو شاردا، دەستیان کردووە بە بێڕێزی کردن بە لایەنگەرانی ئەو ئاینزاییە.


وەزنەبەردارێکی کورد بووە ئەندامی تیمی نەتەوەیی ئێران

 "عەلیڕەزا کاردانیان" وەرزشکاری کوردی خەڵکی شاری قوروە، توانی پاش سەرکەوتن بەسەر ڕکەبەرەکانی‏دا، ببێتە ئەندامی تیمی نەتەوەیی وەزنەبەرداریی ئێران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ناوبراو لە ڕێکەوتی 11ی ڕەشەمەوە تاکوو ٢١ی ڕەشەمە، لە سەر داوای ڕاهێنەری تیمی نەتەوەیی وەزنەبەرداری ئێران "محەممەدحوسەین بەرخاه"، بەشداریی لە ئۆردووی تیمی نەتەوەیی لە تاراندا دەکات.کاردانیان پاش بەشداریی و سەرکەوتن بەسەر ڕکەبەرەکانی لە قارەمانەتی وەزنەبەرداریی مێرمنداڵانی ١٥ و ١٦ ساڵان کە لە شاری سنە بەڕێوەچوو، توانی لە دەستەی ٦٢ کیلۆدا سەرکەوتن وەدەست بێنێت و بەم شێوەیە سەرنجی بەرپرسانی تیمی نەتەوەیی بۆ لای خۆی ڕابکێشێت و ببێتە ئەندامی تیمی نەتەوەیی. ئەم وەرزشکارە کوردە لە ساڵی ٩٠ ی هەتاوییەوە ڕووی لەم وەرزشە کردووە و تا ئێستا توانیویەتی کۆمەڵێک سەرکەوتنی باش بۆ خۆی تۆمار بکات و بڕیار وایە پاش بەشداری لەم ئۆردووە، وێڕای تیمی نەتەوەیی وەزنەبەرداری، بەشداری لە کێبڕکێ نێونەتەوەییەکاندا بکات.

 
برینەوەی سزای شەش مانگ زیندان بۆ هاووڵاتیێکی کورد

دادگای پێداچوونەوەی ورمێ حوکمی شەش مانگ زیندانی شارۆمەندێکی بۆکانی پشتراست کردەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، شارۆمەندێکی کوردی بۆکانی بە ناوی فەتاح یۆسفپوور حوکمی شەش مانگ زیندانی لە لایەن لقی 10ی دادگای پێداچوونەوەی ورمێوە پەسەند کراو پێی رالگەێندراوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەم شارۆمەندە بۆکانییە پێشتر لە رێبەندانی 1393، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر بە تۆمەتی تەبلیغ دژ بەنیزام لە لایەن دادگای بۆکانەوە بە شەش مانگ زیندان مەحکووم کرابوو کە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو. جێگەی باسە کە فەتاح یۆسفپوور مۆهەندسی کشاوەرزییە.


 دەست بە سەر کەشتیێکی چەکۆچۆڵی رژێمی ئاخوندییدا گیرا

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەو وڵاتە لە کەنداوی عەدەن دەستیان بە سەر کەشتییەکی رژێمی ئاخوندی گرتووە کە ویستوویە باری چەکوچۆڵ بۆ یەمەن بگوازێتەوە.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، جان کێرێ لە لێدوانێکدا بۆ نوێنەرانی کۆنگرێسی ئەمریکا وتوویە: "ئێمە دەستمان بە سەر کەشتییەکدا گرتووە کە هەڵگری باری چەکوچۆڵ لە ئێرانەوە بۆ یەمەن بووە. ئەوە نیشان دەدات کە ئێران هێشتا درێژە بە یارمەتییەکانی خۆی بۆ هێندێک لایەن لە یەمەن دەدات". هەواڵدەریی حکوومەتیی سعوودی باس لەوە دەکات کە هێزە دەریاییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە حەوتووی ڕابردوودا دەستیان بە سەر پاپۆڕێکی هەڵگری یارمەتی، خۆراک و دەزگاکانی پێوەندیگرتنی تەیار بە تەکنۆلۆژیی پێشکەوتوودا گرتووە. بەوپێیە، سەرتیپ ئەحمەد بن حەسەن ئەلعەسیری، وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرکردایەتیی سعوودی ڕایگەیاند ئەو بارە بڕیار بووە بگاتە دەستی شیعە حووسییەکانی یەمەن. ئەو گرووپە میلیشیاییە لە چەند ڕۆژ پێش ئێستاوە هەوڵ دەدات بەندەری گرینگی عەدەن کە دەروازەی هاتوچۆ بۆ دەریای سوورە، داگیر بکات. هێزەکانی هاوپەیمانیی عەرەبیش بە ڕێبەرایەتیی عەرەبستانی سعوودی، بۆ پاڵپشتیکردن لە لایەنگرانی مەنسوور هادی، سەرۆک کۆماری یەمەن، پێگەکانی حووسییەکان بۆردمان دەکەن.



بەرپرسێکی باڵای رژێم:CIA دزەیکردووەتە ناو زانکۆکانی ئێرانەوە

سەرۆکی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی رژێمی ئاخوندی ئێران دەڵێت لەم دواییانەدا یەکێک لە ئەندامانی دەزگای زانیاری ئەمریکا هاتووەتە ئێران و سەردانی هەموو زانکۆکانی کردووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، موحسین رەزایی، لە چوارەمین سیمیناری "زانست و ئەندازیاری بەرگری لە سوپای پاسداران"، کە ئەمڕۆ سێشەممە لە زانکۆی ئەفسەری "ئیمام حوسێن" لە شاری تاران بەڕێوەچوو، وتی "ئەو ئەندامەی CIA کە بەرپرسی دزەکردنە بۆ نێو ئێران، ساڵی ٢٠ ١٥ سەردانی ئێرانی کردووە." ئەمەش بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەری تەسنیم کە نزیکە لە سوپای پاسداران. رەزایی وتیشی لە داهاتوودا بەڵگەی زیاتر لەو پەیوەندییەدا بڵاودەکەینەوە. ناوبراو لەو سیمینارەدا پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە شەڕی ئەمڕۆ، شەڕی ئەندازیاری و زانستییە و زانکۆی ئیمام حوسێن دەبێت خۆی بۆ ئەو شەڕانە ئامادە بکات، رەزایی لە بەشی کۆتایی لێدوانەکەیدا وتی "شەڕی ئەمڕۆی ئێمە لە دەروازەی دیمەشقەوە دەستپێدەکات و تا کۆڵان و شەقامەکانی تاران درێژەی هەیە، لەوێ شەڕە و لێرە بەرپەرچدانەوە."


8 ساڵ و 6 مانگ و 27 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 11ی رەشەمەی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 11ی رەشەمەی 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران