مانگرتنی گشتی لە شاری بانە پێی نایە 23ەمین رۆژی خۆی و خەڵکی ئەو شارە وەک نارەزایەتی بە بەدەمە نەهاتنی کاربەدەستانی رژیم فاکتۆری ئاو و برقەکانیان سوتاند.
مانگرتنی گشتی لە شاری بانە پێی نایە 23ەمین رۆژی خۆی و خەڵکی ئەو شارە وەک نارەزایەتی بە بەدەمە نەهاتنی کاربەدەستانی رژیم فاکتۆری ئاو و برقەکانیان سوتاند.
بەپێی هەواڵ، رۆژی دوو شەممە 17ی بانەمەڕی 1397، 23مین رۆژی مانگرتنی گشتی لە شاری بانە بەرێوەچوو و دوکان و بازاری ئەو شارە هەروا داخراون و خەڵکی قارەمانی شاری بانە پێداگری لەسەر داواکانی خۆیان کە بریتین لە کردنەوەی سنوورەکان و کەم کردنەوەی نرخی گومرک لەلایەن رژیمەوە.
بەپێی هەواڵەکان خەڵکی ئەو شارە بە رۆژدا روو دەکەنە گوند و ناوچەکانی دەرەوەی شار و بە رۆژ لە دەرەوەی شار دەبەنە سەر، هاوکات وەک نارەزایەتیەک بە بەدەمەوە نەهاتنی کاربەدەستانی رژیم و جێبەجێ نەکردنی داواکانیان لە هەنگاوێکی تازەدا خەڵکی شاری بانە فاکتۆری ئاو و برقەکان دەسوتێنن.
شایانی گوتنە شاری بانە و چەندین شاری دیکەی کوردستان وەک نارەزایەتی بە داخستنی سنوورەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و بەرزکردنەوەی نرخی گومرک دەستیان دایە مانگرتنی گشتی، بەڵام وێرای هەوڵ و فشاری زۆری دامودەزگاکانی رژیمی دیکتاتۆر و گەندەڵی ئاخوندی مانگرتنی گشتی شاری بانە درێژەی هەیە.