پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ناڕەزایەتی خەڵکی بانە و پەیامەکانی!

ناڕەزایەتی خەڵکی بانە و پەیامەکانی!

لە کاتی نووسینی ئەم بابەتەدا ناڕەزایەتی و مانگرتنی خەڵکی قارەمانی شاری بانە پێی‌ ناوەتە 23 رۆژەی خۆیەوە.

بابەشێخ حوسێنی


لە کاتی نووسینی ئەم بابەتەدا ناڕەزایەتی و مانگرتنی خەڵکی قارەمانی شاری بانە پێی‌ ناوەتە 23 رۆژەی خۆیەوە.


نووسین لە سەر ناڕەزایەتی کەم وێنەی خەڵکی بانە بەو مەبەستە نیە  گرێی‌ بدەم بە کاری سازمان و لایەنێکی کوردستانی و یا هەوڵێک بێ‌ بۆ ئەوەی قازانجی تەشکیلاتی لێ‌ وەرگیرێ‌، بەڵکوو ئەم نووسینە بە ئامانجی سپاس و تەقدیر لە خەڵکی بانەیە کە زۆر نەبەزانە لە پێناو ویستی خۆیان و ویستی زۆربەی شارەکانی دیکەی کوردستان  خۆیان لە ژیان  ئاسایی کردوەو مەترسی و هەڕشەکانی دەسەڵاتی ملهوڕی ئاخوندی بە هیممەتی کەم وێنەیان تەحمول دەکەن.


ناڕەزایەتی خەڵکی بانە، گرینگی و بایەخەکانی بۆ بەندە وەک پێشمەرگەیەک کە یەکێک لە هومێدە سەرەکیەکانم ئازادی نیشتمان و دانیشتوانیی هەموو شارو دێکانی کوردستانی ئێرانە  جێگەی شانازیەو بەر چاوڕوونییشە بۆ داهاتووی پڕشنگدار.


 لە گەڵ ئەو ڕاستیەی کە ناڕەزایەتی خەڵکی بانە خۆی لە چەندین داوای  وەک کارو مافی ژیان و کردنەوەی کاری کۆڵبەریدا دەبینێتەوەو ئەو داوایانە، ئەگەر چیی داوای سیاسی نین، بەڵام جێگەی بایەخن و لە مێژووی ناڕەزایەتی و مانگرتنەکان لە ئێران و کوردستان نمونەی نەبووە، بەو بیانوەی کە ئەو ناڕەزایەتیانە داوای سیاسی لە خۆ نەگرتوە،‌ هەوڵ بدرێ‌ لە گرینگیەکانی و بایەخە زۆرەکانی کەم بکرێتەوە ئەوە بێگومان ئاو دەکرێتە ئاشی دوژمن و هەروەها زیان بە رەوتی مافخوازی و خەباتی جەماوەری دەگەێندرێ‌.


لە لایەکی دیکەوە هەوڵ بۆ جیاکردنەوەی بانە لە شارەکانی دیکەی کوردستان، بە ووتنی ئەو جۆرە قسەی "بانە بە تەنیایە، خەڵکی شارەکانی دیکە بۆ پشتیوانی بانە ناکەن"؟...... کارێکی خراپەو لە جێگەی خۆیدا نیە و دوژمن کەڵکی لێ‌ وەردەگرێ‌.


 ئاشکرایە ئەوەی خەڵکی بانە لە ئێستادا دەیکات بە پشتیوانی و هاوکاری خەڵکی تێکرای شارەکانی کوردستانەو هەر لەو چوارچێوەشدا زۆربەی شارە سنووریەکانی کوردستانی ئێران ناوەناوە بەردەوام بوون لە مانگرتن.


بێگومان هەوڵ بۆ جودا کردنەوەی شارەکانی کوردستان لە یەک و دروست کردنی ناکۆکی لە نێوان تێکرای جەماوەری کوردستان خەونی دوژمنەو نابێ‌ رێگەی پێ‌ بدەین.


خاڵێکی پێویستی دیکە ئەوەیە کە بە داخەوە ژمارەو رێژەی ئافرەتانی بەشدار لە مانگرتنەکاندا وەک پێویست نیە، لە بەر گرینگی بارودۆخەکەو هەروەها لە پێناو بە ئاکام گەیشتنی مانگرتن و ناڕەزایەتیەکان زۆر پێویست و گرینگە کە تێکرای چین و تۆێژەکان و بە تایبەت ئافرەتانی تێکۆشەر بە شێوەی چالاکانەتر لە ناڕەزایەتی و مانگرتنەکان بەشدار بن.


لە کۆتاییدا داواکارم تێکرای هاونیشتمانیانی ئازیز بە یەکخستنی ریزەکانیان لە پێناو مافەڕەواکانیان تێ‌ بکۆشن، هەروها داواکارم کەسایەتیە بەڕێزەکانی کوردستان و بەتایبەت مامۆستایانی ئایینی و ئوستادانی دانشگاو مەعلیمەکان و کارمەندەکانی حکومەتی وەک هەمیشە پێشەنگی جەماوەر بکەن و هەوڵ بۆ زیاتر یەکخستی ریزەکانی جەماوەر بدەن.


سڵاو بۆ خۆڕاگری خەڵکی قاەمانی بانە و تێکرای شارەکانی کوردستان


 سەرکەوتن بۆ ئیرادەی پۆڵایینی جەماوەرە.


6 ساڵ و 6 مانگ و 14 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ناڕەزایەتی خەڵکی بانە و پەیامەکانی!

ناڕەزایەتی خەڵکی بانە و پەیامەکانی!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران