وێڕای فرت و فێڵ و فشاری زۆری رژیم لە شاری بانە، مانگرتنی بازاریان و کاسبکارانی خۆراگر بە شێوەی یەکگرتووانە دەرێژەی هەیە.
وێڕای فرت و فێڵ و فشاری زۆری رژیم لە شاری بانە، مانگرتنی بازاریان و کاسبکارانی خۆراگر بە شێوەی یەکگرتووانە دەرێژەی هەیە.
بەپێی هەواڵەکان، رۆژی سێ شەممە 18ی بانەمەری 1397 مانگرتنی گشتی لە شاری بانەی داستان خولقێن بۆ 24مین رۆژ بەردەوامی هەیە و خەڵکی ئەو شارە وێڕای فشار و فرت و فێڵ و هەوڵەکانی رژیم بۆ نانەوەی دووبەرەکی لە نێو خەڵکی ئەو شارە، بە شێوەیەکی یەکگرتووانە درێژەی هەیە و خەڵکی شاری بانە پێداگری لەسەر درێژەدان بەو مانگرتنە گشتیە هەتا هاتنەدیی و٠Šست و داواکانیان دەکەنەوە.
هەر ئەمرۆ ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە بڵاوکراوەیەکدا خوازیاری یەکگرتوویی و درێژەدان بە مانگرتن بوو و ئەو ناوەندە داوا لە خەڵکی شارەکانی دیکەی کوردستان دەکات لەسەر هاودەنگی و پشتیوانی خەڵکی خۆراگری بانە و شارە سنووریەکان بەردەوام بن.
شایانی گوتنە مانگرتنی شاری بانە و شارە سنووریەکانی کوردستان لە دوای سیاسەتی داخستنی سنوورەکان و بەرزکردنەوەی نرخی گومرک لە خاڵەسنووریەکان دەستی پێکرد و خەڵکی شاری بانە هەتا ئێستا بەردەوامن لە مانگرتن.