دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا رایگەیاند کە وەڵاتەکەی لە رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژیمی ئێران دەکشێتەوە.
دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا رایگەیاند کە وەڵاتەکەی لە رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژیمی ئێران دەکشێتەوە.
دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەک دوێنێ لە پەیامێکی تویتێریدا رایگەیاندبوو، لە کۆشکی رایگەیاند کە وەڵاتەکەی لە رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژیمی ئێران دەکشێتەوەو گەمارۆکانی سەر ئەو رژیمە دەگەرێنەوە سەر جێی خۆیان.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەو پەیامەیدا کە لە کۆشکی سپی رایگەیاند وتی خەڵکی ئێران بەدەست دەسەڵاتێکی دیکتاتۆرەوە بەندن و 40 ساڵە بە دەست ئەو رژیمەوە دەرد و مەینەت دەکێشن.
ناوبراو هەروەها وتی کە خەڵکی ئەمریکا لەگەڵ خەڵکی ئێران دەمێننەوە.
دۆناڵد ترامپ وتی دەوڵەتی پێشوو ساڵی 2015 رێکەوتنێکی ئیمزا کردووە کە ئەو رژیمە ساڵانێکی سەربازەکانی ئەمریکا دەکوژێ و ئێستاش دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکا دەڵێتەوە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا رایگەیاند رێگە بە هیچ لایەنێک نادەن هاوکاری رژیمی ئێران بکات بۆ ئەوەی دەستی بە چەکی ناوکەیی بگات.
لە کاتێکدا ئەمریکا لە رێکەوتنی ناوکەیی دەکشێتەوەو گەمارۆ ئابووریەکانی ئەو وەلاتە بەسەر رژیمی ئێراندا دەسەپێندرێتەوە کە دۆخی ئابووری ئێران لەیو پەری خراپیدا و لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا زیاتر لە 12 شاری ئێران دژ بە هەژاری و بێکاری و نەداری رژانە سەر شەقامەکان و رژیمی ئێرانیان بە هۆی سەرەکی ئەو دۆخەی ئێران زانی و خوازیاری روخانی ئەو رژیمە دیکتاتۆر و گەندەڵە بوون.
شایانی گوتنی هەر ئەمرۆ نرخی تمەنی ئێران لە ئاست دولار دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینیوەو هەر دولاری ئەمریکا بە 7500 تمەن ئالوگۆر کراوە، کە پێشبینی دەکرێ لە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێکەوتنی ناوکەیی نرخی دولار بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆوە ببینی.