بە پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی سوریە لە لەندەن، ئەنباری موشەکی رژیمی ئێران لە باشوری دیمەشق کراوەتە ئامانج و بۆمباران کراوە.
بە پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی سوریە لە لەندەن، ئەنباری موشەکی رژیمی ئێران لە باشوری دیمەشق کراوەتە ئامانج و بۆمباران کراوە.
بە پێی وتەی ئەم سەرچاوە، ئەو بنکەیەی کراوەتە ئامانج هی رژیمی ئێران و حیزبولای لوبنانە. رامی عەبدولرحمن سکرتێری چاودێری مافی مرۆڤی سوری لەوتووێژ لەگەڵ کاناڵی ئەلعەرەبیە لەرێکەوتی ۱٨ بانەمەر۹· تەئکیدی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو شوێنەی بۆمباران کراوە ئەنبارێکی گەورەی موشەکی رژیمی ئێران و حیزبولای لوبنانە. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئاکامی ئەم هێرشەدا، تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەی ئەلکسوە روی داوە.
ناوچەی ئەلکسوە لە ۱٨کیلومتری باشوری دیمەشقدایە. بنکەی سەربازی رژیمی ئێران لەم ناوچە هەڵکەوتووە و هەروەها رێبەندانی ساڵی رابردووش بۆمباران کراوە.