سەپاندنی حوکمی زیندان بۆ دوو شارۆمەندی کورد
دوو شارۆمەندی کورد لە لایەن لقی دووی دادگای ورمێوە بە 10 ساڵ زیندان مەحکوم کران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لقی دووی دادگای ورمێ دوو شارۆمەندی کوردی خەڵکی ورمێی بە ناوەکانی تورج ئیسماعیلی و کامران جەعفەری بە تۆمەتی کردەوە دژ بە نیزام هەر کامەیانی بە 5 ساڵ زیندان مەحکوم کرد. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەم دوو شارۆمەندە کوردە لە پووشپەری ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ ماوەی مانگێک لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ لە ژێر شکەنجەدا بوون کە دواتر هەر دووکیان بۆ زیندانی ورمێ گوازرانەوە. جێگەی باسە کە ئەم دوو شارۆمەندە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بە زیندان مەحکوم کراون.
کچێکی دیکە لە سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
چەند ڕۆژ پێش ئێستا کچێکی تەمەن ١٩ساڵ خەڵکی شاری سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێی هەواڵی هەواڵدەری کوردپا، کچێکی تەمەن ١٩ساڵە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و بەم شێوەیە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ٢حاڵەتی لەم چەشنە تۆمار کراوە. بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی بێهداشت، لە هەر٤٠ چرکەدا کەسێک کۆتایی بە ژیانی دەهێنێ. نرخی خۆکوژی لە ئێران ٦ کەس لە نێوان ١٠ ٠ هەزار کەسە کە زیاتر لە تەمەنی ٢٠ – ٣٠ ساڵ ڕوو دەدەن. بەپێی دوایین ئامارەکان ڕێژەی خۆکوژی لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران چەنقات زیاتر لە ناوەندی ئێرانە. جێگری بەشی لەش ساخی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ڕێژەی خۆکوژییەکان لە پارێزگای سنە بەبەراورد لەگەڵ ئاستی گشتی وڵات ٢ قات زیاترە کە لەم نێوانەدا ڕێژەی خۆکوژی ژنان ٨ قات زیاتر لە پیاوانە. بە ڕای کارناسان هۆکاری سەرەکی خۆکوژییەکان لە ئێران و کوردستان بریتین لە: هەژاری و بێ دەرەتانی دارایی، نەخۆشییە دەروونییەکان، کێشە بنەماڵەییەکان و نائاگایی کۆمەڵگا بەرامبەر بە چارەسەررکردنی ئەم گرفتانە.
سەرلەنوێ بنەماڵەی چالاکانی سیاسیی کورد کەوتنە ژێر گوشار
دادگای پیرانشار لە نێوەڕاستی حەوتووی ڕابردوودا، لەبریی دانەوەی قەباڵەی خانوویەک، بڕی سەد میلیۆن تمەن پارەی لە باوکی چالاکێکی سیاسی ستاندووە. بەپێی هەواڵی کوردپا، لەدوای ئەوەی کە باوکی چالاکێکی سیاسی لە لایەن دەزگای قەزایی ئێرانەوە هەڕەشەی دەستبەسەرداگرتنی خانووەکەی لێ کرا، بە مەبەستی پێش‌گرتن لەو بڕیارە، بڕی ١٠ ٠ میلیۆن تمەنی خستووەتە سەر ژمارە حیسابی دادگای پیرانشار. پێشتر باوکی ئەو چالاکە سیاسییە لە پێناو ئازادکردنی کۆڕەکەی لە گرتووخانە، سەنەدی خانووەکەی لەبارمتەدا دانابوو. جەلال لاهیجانی چەند ساڵ لەمەوبەر و پاش ئازادبوونی لە زیندان، بەناچاری و بەهۆی گوشاری ئەمنییەتی، وڵاتی بەجێهێشت. ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاری و پڕۆپاگەندە بۆ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، لەژێر زەخت و هەڕەشەی گیانییدا بوو. بڕیاری زەوت و وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە بە دەزگای دادوەری ڕاگەیەندراوە. زۆرجار لەدوای هەر هەڵبژاردنێک لە ئێران‌دا، چالاکانی سیاسی و بنەماڵەکانیان لە لایەن دەزگا ئەمنی و قەزاییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەکەونە ژێر زەخت و گوشار و ئەو دۆخە لە کوردستان، هەردەم بەرچاوتر، زۆرتر و سیستماتیکترە.
لاوێکی کورد بووە براوەی خەڵاتی ئەنجومەنی بیرکاریی ئامریکا
ئەمساڵ ئەنجومەنی بیرکاریی ئامریکا، خەڵاتی لێکۆڵینەوەیی خۆی پێشکەشی پڕۆفیسۆرێکی خەڵکی کوردستانی ئێران کرد. بە پێی هەواڵی کوردپا، پڕۆفیسۆر فەرەیدوون درەخشانی لە مامۆستا گەنجەکانی زانستگەی کەمبریج لە بریتانیا توانی خەڵاتی ئەنجومەنی بیرکاریی ئامریکا ناسراو بە AMS وەدەست بێنێت.فەرەیدوون درەخشانی(کۆچەر بیرکار) خەڵاتی ٢٠ ١٦ی ئەنجومەنی بیرکاریی ئامریکا ی وێڕای ٣ بیرکارزانی دیکە پێشکەش کراوە.ئەو خەڵاتە هەر دوو ساڵ جارێک بەو کەسانە دەدرێت کە لە بیاڤی بیرکاریی دا توێژینەوە دەکەن. کۆچەر بیرکار ساڵی ١٣٥٧ هەتاوی لە گوندی "نێ"ی سەربە شاری مەریوان هاتووەتە دنیا و بڕوانامەی کارناسی لە زانستگەی تاران وەرگرتووە.ناوبراو قوناغی دوکتورای لە زانستگەی ناتینگهام لە بریتانیا تەواو کردووە و لە ساڵی ١٣٨٥ وە وەک پرۆفیسۆری بیرکاری لە زانستگەی کەمبریج دەستبەکار بووە. ئەو لاوە کوردە تا ئێستا لە ٢٠ وڵاتی جیهان، کۆبوونەوەی لەسەر دوایین دەسکەوتەکانی بیرکاریی گرتووە.
کوژرانی زیاتر له 2 هه‌زار که‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له کوردستان
پزیشکی دادوه‌ری پارێزگای کوردستان ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی 5 ساڵی ڕابردوو 2 هه‌زار و 95 که‌س له هاووڵاتیان به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی خۆیان له‌ده‌ست داوه و ئه‌م ئاماره ته‌نیا له ماوه‌ی 9 مانگی ڕابردووی ئه‌مساڵ 353 که‌س بووه و گه‌شه‌ی له‌سه‌دا 20ی بووه. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئیداره‌ی گشتی پزیشکی دادوه‌ری پارێزگای کوردستان له ڕاپۆرتێکدا رایگەیاندووە کە،له ماوه‌ی 9 مانگی ڕابردووی ئه‌مساڵ 353 که‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له پارێزگای کوردستان گیانی خۆیان له‌ده‌ست داوه و له چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو زیاتر له‌سه‌دا 20 به‌رزبوونی بووه. پزیشکی دادوه‌ری پارێزگای کوردستان ڕایگه‌یاندووه که به‌گشتی کوژراوانی 9 مانگی ڕابردووی ئه‌مساڵ، 276 که‌س پیاو و 77 که‌س ژن بوون. هه‌روه‌ها له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه که ته‌نیا له ماوه‌ی 5 ساڵ واتا له ساڵی 89 تا کۆتایی ساڵی ڕابردوو به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له پارێزگای کوردستان 2 هه‌زار و 95 که‌س گیانی خۆیان له‌ده‌ست داوه که 1679 که‌س له کورژاوان پیاو و 417 که‌سیش ژن بووه.
لە ئێران 10 میلیۆن نەخوێندەوار بوونیان هەیە
لە ئێران 10 میلیۆن کەسی نەخوێندەوار بوونیان هەیە و 3 بۆ 5 میلیۆن کەس هەن کە وازیان لە خوێندن هێناوە کە ئیدارەیی پەروەردە و بارهێنان هیچ بەرپرسیارەتیێک لە ئاستیان هەڵناگرێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دکتۆر بێهزاد دەماری، رایگەیاند، لە ئێران 10 میلیۆن کەس بوونیان هەیە کە هیچ سەوادێکیان نیە و 3 بۆ 5 میلیۆن کەسیش بونیان هەیە کە وازیان لە خوێندن هێناوە. بە پێی ئەم راپۆرتە ناوبراو‌و وتی، لە ساڵی 82 نزیک بە 84 هەزار خێزانی لە ئێران لە یەک جیاببونەوە کە ئەم ئامارە لە ساڵی 94 بۆ 168 هەزار خێزان زیادی کردووە. هەروەها 300 هەزار کەس لە زیندانەکان بوونیان هەیە و بۆ 15 میلیۆن کەسیش پەروەندە لە ناوەندە قەزاییەکان کراوەتەوە. ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بە بوونی زیاتر لە 4 میلیۆن مۆعتاد لە ئێران وتی،21 لەسەدی کرێکاران بە مادەی هۆشبەر گیرۆدەن و زیاتر لە 40 لەسەدی ژنان لە ساڵی رابردوو بەرەورووی توندوتیژی بوونەتەوە.
خولی دوایی دانوستانه‌کانی سووریا 9ی مارس ده‌ستپێده‌کات
ده‌ستپێکردنی دانوستانه‌کانی ژێنێڤ به بۆنه‌ی جێگیربوونی هه‌رچی زیاتری ئاگربڕ و به بۆنه‌ی هه‌ندێ هۆکاری ته‌کنیکی بۆ دوانیوه‌ڕۆی 9ی مارس وه‌دواخرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ستفان دیمیستۆرا، نوێنه‌ری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری سووریا به ڕۆیتێرزی ڕاگه‌یاند: ئه‌م ڕێکخراوه‌یه خولی دوایی دانوستانه‌کانی سووریا له ڕۆژی 9ی مارس ده‌ستپێده‌کات. ناوبراو زیادی کرد: "ئێمه دانوستانه‌کانمان به بۆنه‌ی هه‌ندێ هۆکاری لۆجستیکی و ته‌کنیکی و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتر ئاگربڕ جێگیر بکرێت تاکوو دوانیوه‌ڕۆی 9 مارس دواخستووه به‌ڵام زیاتر له‌مه ئه‌و دانوستانانه دواناخه‌ین". ناوبراو پێشتر ڕایگه‌یاندبوو که ده‌کرێ ده‌ستپێکردنی دانوستانی ژێنێڤ بۆ 7ی مارس که به‌رنامه‌ڕێژی کرابوو، به‌ستراو به پێگه‌ی مه‌یدانی سووریا که‌مێک دوابخرێت. ستفان دیمیستۆرا له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاندبوو: "ئێمه نامانه‌وێت گفتوگۆکانی ژێنێڤ ببێته بابه‌تێک له‌سه‌ر سه‌رپێچی کردنی لایه‌نه‌کان له ئاگربڕ. ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌وان به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ بابه‌ته‌که بخه‌نه به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
حزبوڵڵای لوبنانی خرایه لیستی تیرۆره‌وه
ئه‌نجومه‌نی هاوکاری وڵاتانی عه‌ره‌بی، بڕیاریاندا که میلشیاکانی حزبوڵڵای لوبنانی به‌سه‌رجه‌م سه‌رکرده و ئه‌ندامه‌کانییه‌وه وه‌ک رێکخراوێکی تیرۆریستی هه‌ژمار بکرێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، د.عه‌بدولله‌تیف بن را‌شد ئه‌لزەیانی، ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی هاوکاری وڵاتانی که‌نداوی عه‌ره‌بی رایگه‌یاندووه، وڵاتانی که‌نداو له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێسته دووژمنکارییەکانی رێکخراوه‌که ئەنجامیده‌دات که خۆی له به‌سه‌ربازکردنی گه‌نجان و به‌قاچاخبردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌وه و هاندان بۆ به‌زاندنی سنووری وڵاتان ئه‌نجامی ده‌دات، بڕیاردراوه که ئه‌و حزبه بخرێته لیستی تیرۆره‌وه.ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه، به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌کانی میلشیاکانی حزبوڵڵاوه به‌رامبه‌ر به‌هاوڵاتیانی عیراق و سوریا و یه‌مه‌ن، وڵاتانی که‌نداو بڕیاریانداوه که ئه‌و حزبه وه‌ک رێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنن و به‌گوێره‌ی یاساکانی تیرۆر که له‌و وڵاتانه جێبه‌جێده‌کرێت، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن.