شاری بانە بەشێوەیەکی یەکگرتوو و خۆراگرانە درێژە بە مانگرتنە گشتیەکەی دەداو ئەو مانگرتنە بەشکۆیە پێی نایە 25مین رۆژی خۆی.
شاری بانە بەشێوەیەکی یەکگرتوو و خۆراگرانە درێژە بە مانگرتنە گشتیەکەی دەداو ئەو مانگرتنە بەشکۆیە پێی نایە 25مین رۆژی خۆی.
بەپێی راپۆرتەکان، رۆژی چوارشەممە 19ی بانەمەڕی 1397 مانگرتنی گشتی شاری بانە بەشێوەیەکی یەکگرتوو و خۆراگرانە بۆ 25مین رۆژ بەردەوام بوو وە وێرای هەموو فێڵ و هەوڵێکی دامودەزگا سەرکوتگەرەکانی رژیم بازاری و کاسبکارانی ئەو شارە پێداگری لەسەر درێژەدان بە مانگرتنە رەواکەیان دەکەن.
ئەو مانگرتنە بە شکۆیەی خەڵکی قارەمانی شاری بانە وەک نارەزایەتی بە داخستنی سنوورەکانی ئەو شارە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد کە بەشێکی زۆر لە خەڵکی هەژار و کەم داهات و نان و بژیوی خانەوادەکانیان لەو رێگەوە بەدەست دێنا.
شاری بانە بەو خۆراگریە کەم وێنەیەی لە ئێستادا بووەتە هێما و رەمزی خۆراگری لەبەرامبەر ستەم و نادادپەروەری لە کوردستان و ئێراندا.