هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەرز و بەرێز بێ 19ی بانەمەڕ، یادی شەهادەتی سەروەری گەل شەهید تەها رۆحی (تەها سوور)

بەرز و بەرێز بێ 19ی بانەمەڕ، یادی شەهادەتی سەروەری گەل شەهید تەها رۆحی (تەها سوور)

رۆژگار بە پەلە دەڕوا و قۆناغە جۆراوجۆرەکان دەبڕێ و هەر کاتەی کارە ساتێک دەبینێ. هەر ساتە ڕووداوی تاڵ یان شیرین لە ناو دڵی خۆیدا تۆماردەکا و بۆ وەچەکانی داهاتوو

 

رۆژگار بە پەلە دەڕوا و قۆناغە جۆراوجۆرەکان دەبڕێ و هەر کاتەی کارە ساتێک دەبینێ. هەر ساتە ڕووداوی تاڵ یان شیرین لە ناو دڵی خۆیدا تۆماردەکا و بۆ وەچەکانی داهاتوو دەیکاتە دیاری و یادگاری. یەکێک لەو شتە گرینگانەی کە مێژوو لەسەر لاپەڕەکانی رۆژگاری نووسیوە و هەتاهەتایە وەک سەر خەتێکی زێڕین خۆی دەنوێنێ، خەباتی گەلانی ژێر ستەم و چەوساوەیە کە گەلی کوردستان بە شێکی بەر چاوی لەو خەباتەی لە ناو دڵی مێژوودا کردۆتە یادگار. 

گەلی ئێمە لە پێناو رزگاری و بەختەوەری خۆیدا و لە رێگای پیرۆزی خەباتدا زۆر قوربانی گرینگی پێشکەش کردووە کە هەر یەکەیان شیاوی یادکردن و رێز گرتنن. بەڵام ئەگەر بمانهەوێ هەموویان یاد بکەین و تێکڕای سەروەرەکانمان بە تەواوی باس بکەین لە مەودای نووسین و گوتن دا جێگەیان نابێ، بۆیە ناچارین هەرجارەو یادی دانەیەک لەو ڕۆڵە نەبەزو بەڕێزانەمان بکەین ئەویش لە دەریایەک بە دڵۆپێک خۆ قایل بکەین. یادی ئەمجارەمان یادی قارەمانێکی هەڵکەوتووی کوردستان، تێکۆشەرێکی پاک و دڵسۆز، پارتیزانێکی لێزان و شۆڕشگێڕێکی نیشتمانپەروەر کاک تەها ڕۆحی ناسراو بە تەهاسوورە کە یادەکەی ڕێگای خەباتمان بۆ ڕوون دەکاتەوە و تین و توانا دەداتە دەماری میرات گرەکانی و لاوە نەبەزو قارەمانە هاوبیرو خەباتیەکانی. کاک تەها سوور بە قارەمانەتی و پاکی و چاکی و دامەزراوی و نەوەستانی و ڕاستی و ئازایەتی، خۆی بە شێوەیەک ناساند بوو کە ئێمە بە پێویستی نازانین تاریفی لێ بکەین. ئەو شەهیدە کرداری زێڕین و شیاوی خۆیەتی کە شاهیدی لە سەر فیداکاری و بەورەیی و نەبەزی و خەباتگێڕی دەدەن و بڵێسەی ئاگری شۆڕشگێری و نووکی گوللەی چەکەکەی و هەڵمەتی بۆ سەر سەنگەری داگیرکەران روونترو تیژترن لە بەیان و قەڵەمی ئێمە و ئەوانن کە ئێمەیان  لە ناساندنی ئەو شەهیدە بەرزە بێ خەم کردووە. هەڵمەتی شێرانەو نەترسی و گیانبازی و دڵسۆی و خاوێنی و خۆشەویستی چەند میراتێکی بەر چاو و بەنرخن کە بۆ هاوبیرو هاوسەنگەرەکانی بە جێماون و بوونە سەرمەشقی ژیانی شۆڕشگێڕی ئەوان. دامەزراوی و دەست و داوێن پاکی و ئەخلاقی جوان بۆتە هۆی جێگیربوون لە ناو دڵی زۆربەی خەڵکی ناوچەکانی کوردستاندا، بە ڕادەیەک کە باسی ئەو شەهیدە ئێستاش چراو شەو چلەی مەجلیسانە. کاک تەها رۆحی(تەهاسوور) لە ساڵی 1342 دا لە شاری بانە لە خانوویەکی بچکۆلانە و جێو بانێکی هەژارانە و لە ماڵێکی نەداردا چاوی پڕ ئاواتی بە دونیای پڕ لە مەینەتی کوردستان هەڵێنا. ئەویش بە ریزی نەپساوە و دوورودرێژی ژێر دەست و چەوساوەکانی کوردستان زیاد بوو. شەهید تەها هەر لە سەرەتای ژیانیدا و لە دەورانی  منداڵییەوە تێکەڵ بە مەینەت  و ئازاری نەداری و چارەڕەشی کوردەواری بوو. فەرهەنگی رەهەندی بێگانەش سەربارێکی تری ئەو نیشتمانە دابەش کراوەیە بۆ ئەو گەلە بەشخوراوە. کاک تەها لە سەرەتای فام کردنەوەی دا بەرەو مەکتەب وەڕێکەوت و بە هەوڵی سەنگەری دژی ستەم و زۆرداری دا دابین بوو. بەڵام بە دوای راپەرینی خەڵکی ئێران دژی رژیمی پاشایەتی و دوایەش هاتنە سەرکاری رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی و هێرشی بەکرێگیراوانی رژیمی تازە بە دەسەڵات گەیشتوو بۆ سەر کوردستان و کوشتاری خەڵک و وێران کردنی بوونە هۆی ئەوەی  درێژە بە خوێندن نەدا و ئەویش وەک زۆربەی ڕۆڵەکانی کوردستان بۆ دیفاع لە نیشتمان و دانیشتوانی هاتەریزی پێشمەرگایەتی و بە یەکجاری مەدرەسەو  خوێندنی بە جێ‌هێشت و لە سەرەتادا چووە ریزی پێشمەرگەکان لە دۆڵی کەلیخان و دوایەش هاتە قەڵای خەبات لە نزیک دێی بلەکێ‌. 

بەڵێ‌، شەهید تەها  لە تەمەنی  مێرمنداڵی و بە هەستی خاوێن و بەتینی کوردایەتی هاتە  ریزی پێشمەرگە ئازاو لە خۆ بردووەکانی کوردستان و چەکی شەڕەفی شۆڕشگێڕی لە شان کرد. شان بە شانی پێشمەرگەکانی کوردستان کەوتە بەربەرەکانێی دژی لەشکەری داگیرکەری رژێمی ئاخوندی. لە هەوەڵ رۆژی ڕاگەیاندنی دامەزراندنی سازمانی خەباتدا بوو بە پێشمەرگەیەکی دڵسۆز و پڕ لە باوەری ئەو سازمانی خەبات. لاپەڕە زێڕینەکانی ژیانی پێشمەرگایەتی ئەو شەهیدە پڕن لە باسی ئازایەتی، فیداکاری، گەورەیی و بە ورەیی و قارەمانەتی و لێزانین. ئەو تایبەتمەندییە ئەخلاقیانەی کە لە شەهید تەهادا بوون ببوو بە هۆی  جێگیربوونی لە ناو دڵی هاوبیر و هاوسەنگەرەکانی و هەروەها خەڵکی ناوچەکانی جێگەی هەڵسووڕانی ئەو شەهیدە. شەهید تەها رۆژبەرۆژ پلەی لێزانین و لێهاتوویی باری نیزامی و تاکتیکی شەڕی پاڕتیزانی بەرزتر و بەچاوتر دەبوو، ورەی شۆڕشگێڕی و گیانی لە خۆبردوویی و ئاکاری پاکی و چاکی بە هێزتر و بەر چاوتر دەبوو. هەر بۆیەش بە زوویی لەو تەمەنە کەمەیدا توانی بە پلەی فەرماندەریی بگا و بەرەو ژوور بچێ. لە بەهاری ساڵی 1361 دا بوو بە فەرماندەی نیزامی لە ناوچەکانی بۆکان و سەقز و لە 26/6/1363 دا بوو بە فەرماندەریی لقی شەهیدانی دەشتە تاڵ لە هێزی شەهید سەید خەلیل و هەتا 19/2/1364 بە فەرماندەریی مایەوە و شیاوی بەرەو ژوور چون بوو. چونکە لە تەواوی ماوەی فەرماندەری خۆیدا، زۆربە دڵسۆزی و لێهاتوویی سپاردەکانی خۆی ئەنجام دەدا و لە هەموو ناوچەکانی شوێنی هەڵسوورانی دا ئاگرێکی وەهای بۆ دوژمنانی کردبۆوە کە نێوی تەهاسوور مچورکی مەرگی دەخستە دڵیانەوە و شەو و رۆژ تەنانەت لەناو مۆڵگەکانیشیان دا ئۆقرەیان نەدەگرت و تەمی سام لە سەریان نەدەڕۆیی. لە ئاکامدا لە شەڕێکی توندی 4ساعەتەدا کە لە دژی هێزی بەکرێگیراوی حکومەت و جاشەخۆفرۆشەکان لە نزیک دێی سیاومە لە ڕۆژی 19/2/1364 دا رویدا, کاک تەها بە گوللەی خائینان و داگیرکەران پێکراو پاش ماوەیەک لە کاتێکدا کە بزەی شانازی لە سەر لێوی بوو. لە ئاخرین کاتی ژیانی پڕ لە حەماسە و شانازیدا ئەو رستە جوان و پڕلە ورە و دڵسۆزییەی خوارەوەی بە ڕوو خۆشی و ئەوینەوە گوت و بۆ هەمیشە لە ناو دڵی مێژووی خەباتی سازمانی خەباتدا، بوو بە یادگارێکی بە نرخ و مامۆستایەکی ڕاهێنەڕ. ئەوەش رستە جوان و بەڵگە شیاوەکەی شەهید: [سپاس بۆ خودا ئەوە خەریکە لەم ڕێگە پیرۆزەدا، ڕێگەی سازمانی خەبات، رێگەی رزگاری گەلی کورد، گیانی خۆم فیدا دەکەم و بە ئاواتی خۆم دەگەم.] بەو شێوە بە شانازی و بە دەم پێکەنینەوە چاوی ئەمین و پڕ لە ئەوینی لەسەر یەک داناو دڵی ئەوینداری بە باوەر بە خودا  و پڕ لە خۆشەویستی کوردستانی لە خوێندا شەڵاڵی لە لێدان ڕاوەستا و گیانی پاک و بەڕێزی بەرەو بەهەشتی شەهیدان بەرێ بوو و ئەرکی پیرۆزی خەباتی بۆ ئێمەی هاوبیرو هاوسەنگەرانی بەجێ هێشت.

 

(( یادی لە بیرناچێ و فیداکارییەکانی دەبێت بە سەرمەشقی کوردستان و سازمانە خوێناوییەکەی ))


6 ساڵ و 6 مانگ و 12 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرز و بەرێز بێ 19ی بانەمەڕ، یادی شەهادەتی سەروەری گەل شەهید تەها رۆحی (تەها سوور)

بەرز و بەرێز بێ 19ی بانەمەڕ، یادی شەهادەتی سەروەری گەل شەهید تەها رۆحی (تەها سوور)

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران