وەک ئاشکرایە رژیمی ئاخوندی لە ساڵانی رابردوو تا ئێستا بەشێوەیەکی بەربڵاو دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی عێراقدا دەکات. بەتایبەت لە ماوەی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنە
وەک ئاشکرایە رژیمی ئاخوندی لە ساڵانی رابردوو تا ئێستا بەشێوەیەکی بەربڵاو دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی عێراقدا دەکات. بەتایبەت لە ماوەی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەکانی پاڕڵمانی عێراق، دەستێوەردانی رژیم و دەستو پێوەندەکانی بەربڵاوتر دەبێ.
بە پێی زانیاریەکان رژیمی ئاخوندی و ناوەندە ترۆریستیەکانی لە هەوڵدان ئاکامی هەڵبژاردنی پارڵمانی لە عێراق بە قازانجی لایەنەکانی نزیک لە خۆیان بگۆڕن و بۆ گەیشتن بەو مەبەستەیان کەڵک لە هەموو رێگەیەک تەنانەت هەڕەشەو تیرۆر وەردەگرن.
ئەوەی زۆر جێگەی نیگەرانیە، هەوڵەکانی رژیمی ئێرانە بۆ کەڵک وەرگرتن لە هەلومەرجی بانگەشەی هەڵبژاردن لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە مەبەستی زەربەتدان لە سازمان و حیزبەکانی کوردستانی ئێران جێگیر لە هەرێمی کوردستان، ئەو هەلومەرجە وای کردوە بەکرێگیراوانی رژیمی ئێران لە ژێر ناوی جودا جودا لەشارو ناوچەکانی کوردستانی عێراق بەشێوەیەکی ئازادانەتر لە ڕابردوو لە چالاکی و هەڵسوڕاندابن.
ناوەندی ئاسایش و دژە تیرۆری سازمانی خەبات، کادرو پێشمەرگەو ئەندام و لایەنگرانی لە هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە چاوکراوەتر لە ڕابردوو بۆ پوچەڵکردنەوەی هەر پیلانێکی ترۆریستی رژیم و دەستو پێوەندو بەکرێگیراوانی لە ئامادەباشیدا بن.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
ناوەندی ئاسایش و دژە ترۆر
9ی مانگی مای 2018