دۆناڵد ترامپ رایگەیاند کە ئەگەر بێتوو رژیمی ئێران دەست بە بەرنامەی ناوکەیی خۆی بکاتەوە بەرەورووی کاردانەوەی توند دەبێتەوە.
دۆناڵد ترامپ رایگەیاند کە ئەگەر بێتوو رژیمی ئێران دەست بە بەرنامەی ناوکەیی خۆی بکاتەوە بەرەورووی کاردانەوەی توند دەبێتەوە.
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 19ی بانەمەر، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا، لەسەرەتای کۆبونەوەی لەگەل شاندی دەوڵەت و رۆژێک لەدوای بریاری هاتنە دەرەوەی لە رێکەوتننامەی ناوکەیی لەگەل رژیمی ئێران، هۆشداری دا کە ئەگەر رژیمی ئێران بەرنامەی ناوکەیی خۆی بەشێوەی پێشتر دەست پێبکاتەوە، بەرەورووی کاردانەوەی توند دەبێتەوە.
ناوبراو هەروەها گوتی: پێم وا نەبێ رژیمی ئێران بریاری هەبێ سەرلەنوێ بەرنامەی ناوکەیی خۆی دەست پێبکاتەوە، وە راسپاردەی ئەو بۆ سەرانی رژیم ئەوەبوو کە ئەو کارە نەکەن، ئەگەر ئەو کارە بکەن ئەوە بەرەورووی کاردانەوەی توند دەبنەوە.
هەروەها بە رونی گوتی ئاساییە کە یەک دو مانگی سەرەتا رژیم بلێ نا، بەڵام لەکۆتایدا ئەوان ئامادە دەبن بۆ وتوێژ.