هێزەکانی سوپای قودس و حیزبوڵای لوبنان هێرشی مووشەکیان کردە سەر بەرزاییەکانی جەولان و ئەوەش کاردانەوەی توندی ئیسراییلی بەدوای خۆیدا هێنا.
هێزەکانی سوپای قودس و حیزبوڵای لوبنان هێرشی مووشەکیان کردە سەر بەرزاییەکانی جەولان و ئەوەش کاردانەوەی توندی ئیسراییلی بەدوای خۆیدا هێنا.
بەپێی هەواڵەکان، سوپای ئیسراییل رایگەیاندووە کە شەوی چوارشەممە لەسەر پێنج شەممە هێزەکانی سوپای قودسی رژیمی ئێران و حیزبوڵای لوبنان زیاتر لە 20 مووشەکیان بە بەرزاییەکانی جەولانەوە ناوە کە بەشێک لەو مووشەکانە لەلایەن ئیسراییلەوە خراوەتە خوارەوە. بەڵام سوپای ئیسراییل تا ئێستا باسی لە زیانەکانی ئەو هێرشانەی رژیم بۆ سەر بنکە سەربازیەکانی لە بەرزاییەکانی جەولان نەکردووە.
لەدوای ئەوە حکومەتی سوریە رایگەیاند کە ئیسراییل هێرشی کردووەتە سەر ژمارەیەک بنکەی سەربازی لە دەمیشق و دەورووبەر.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریەکانی رۆیتەر و ئاسوشیتدپرێس سوپای ئیسراییل رایگەیاندووە کە هێرشیان کردووەتەسەر بنکەکانی سوپای قودسی رژیمی ئێران لە سوریە. ئەرتەشی ئیسراییل دەڵێ: فرۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردووەتە سەر دەیان ئامانج کە هی هێزی قودسی رژیمی ئێران لە سوریە بووە.
هەواڵدەریەکی فەرەنسا لەزاری چالاکانی سوریەوە دەڵێت کە هێرشەکەی دوێشەو لانی کەم 15 کوژراوی لێکەوتەوە.