فشاری هێزە ئیتلاعاتییەکان بۆ سەر خانەوادەی شاعیرێکی خەڵکی شاری مەلەکشاهی سەر بە پارێزگای ئیلام، بووە هۆی خۆکوژیی دایکی ئەو شاعیرە کوردە.
فشاری هێزە ئیتلاعاتییەکان بۆ سەر خانەوادەی شاعیرێکی خەڵکی شاری مەلەکشاهی سەر بە پارێزگای ئیلام، بووە هۆی خۆکوژیی دایکی ئەو شاعیرە کوردە.
بەپێی هەواڵ، مریەم ئەفراسیابی، کە دایکی شاعێری ئیلامیی "ژاکان باران" بوو، بە هۆی فشاری دەزگای ئیتلاعات و هەڕەشەکانی ئەو ناوەندە حکوومەتییە، ڕۆژی هەینی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
دەگوترێ، دایکی ئەو شاعیرە کوردە بە "حەبی برینج" کوتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
دوای ئەو رووداوە مریەم ئەفراسیابی بۆ نەخۆشخانەی "تپە خرگوش" دەگوازنەوە و هەنووکە تەرمی ناوبراو لە بەشی ئای سی یووی ئەو نەخۆشخانەدایە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەلەکشاهی، بە بانگهێشت کردنی بەردەوامی ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە و هەروەها بە ناردنی کورتەنامەی هەڕەشەئامێز فشاریان خستووەتە سەریان و ئەمەش بووەتە هۆی خۆکوژی دایکی ئەو شاعێرە کوردە.
"حوسێن باقری" ناسراو بە (ژاکان باران) تەمەن ٣٦ ساڵ، خەڵکی شاری مەلەکشاهی پارێزگای ئیلامە و چەندین جار لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی رژیمەوە بانگهێشت و دەسبەسەر کراوە.