لە کارگەی شیری بەفرین لە شاری سنە شەش کرێکار بوونە قوربانی.
لە کارگەی شیری بەفرین لە شاری سنە شەش کرێکار بوونە قوربانی.
بەپێی هەواڵ، بەهۆی قەینەوەی دیگەوە ٢ کرێکار بە ناوەکانی ڕەشید وەیسی و ئەحمەد قولیپوور، لە کارگەی شیری بەفرین گیانیان لە دەست دا و ٤ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
کرێکارە بریندارەکان بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە کراون بەڵام ئێستا ناوی ئەو کرێکارانە ڕانەگەیەندراوە.
کارگەی شیری بەفرین، بە شێوەی ٢ دان کار دەکا و لە شارەکی پیشەییی ژمارەی ٢ی سنە هەڵکەوتووە. کە پێشتر کرێکارەکان داوای چاککردنی ئەو دیگانەیان کردووە بەڵام بەرێوەبەری ئەو کارگایە کەمتەرخەمی لێ کردووە.