‎شەوی سێ شەممە ۱۸ی بانەمەڕ،دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، رێکەوتنی ئەتۆمی، ناسراو بە بەرجامی هەڵوەشاندەوە کە لە نێوان 6 ووڵات و رژیمی ئێران کە مەبەستی رێگە
شەوی سێ شەممە ۱۸ی بانەمەڕ،دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، رێکەوتنی ئەتۆمی، ناسراو بە بەرجامی هەڵوەشاندەوە کە لە نێوان 6 ووڵات و رژیمی ئێران کە مەبەستی رێگەگرتن لە هەوڵەکانی حکومەتی ئێران بۆ دروست کردنی بۆمبی ئەتۆمی ئیمزا کرابوو. هەر لە کاتی هەڵوەشاندنەوەی رێکەوتنەکە، سەرۆکی ئەمریکا تێکرای ئابڵوقە ئابووریەکانی لەسەر دەسەڵاتی ئێران کارا کردەوە.
ئەو بڕیارەی حکومەتی ئەمریکا لە مەڕ هەڵوەشاندنەوەی بەرجام یەکێک لە بڕیارە شیاوەکان بەرانبەر دەسەڵاتی سەڕەڕۆی ئاخوندی بوو چونکە بەرجام و رێکەوتنی ئەتۆمی لە ئەنجامی چاوپۆشی و هێندێک جار هاودەنگی حکومەتی پێشووی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی باراک ئۆباما و بە هاودەنگی ووڵاتانی ئوروپایی لە گەڵ رژیمی ئێران ئیمزا کرا.
بێگومان رژیمی ئێران کەڵکی زۆری لە رێکەوتنی ئەتۆمی وەرگرت و بۆ سەرکوتی بێ بەزییانەی خەڵکی ئێران بە تێکراو خەڵکی کوردستانی ئێران بەکاری دەهی٠‹نێ.
هەروەها رێکەوتنی ووڵاتانی 5+1 هاندەر بوو بۆ ئەوەی رژیمی ئێران دەست تێوەردانەکانی لە عێراق، یەمەن،سویە، لوبنان و چەندین ووڵاتی ناوچەکە پەرە پێ بداو لە هەمانکاتدا ماشینی ترۆر و شەڕخوازی پێ گەرمدا بێنێ.
سازمانی خەبات پێشوازی لە کشانەوەی ئەمریکا لە رێکەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ڕژیمی ئێران دەکات و داواکارە ووڵاتانی دیکەش لەو رێکەوتنە کە تەنیا دەسەڵاتدارانی رژیم و دەست و پێوەندەکانیان کەڵکیان لێ بینیوە، بێنە دەر و نەبنە هۆی بەردەوامی تەمەنی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوند ناڕاستەوخۆ هۆی زەربە وەشاندن لە خەڵکی ستەملێکراوی ئێران.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
19 بانەمەڕی 1379 کۆچی خۆری