یه‌ک شه‌مه‌ 

8 ره‌زبه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ئەمریکا گەمارۆی خستەسەر 9 کەس و شیرکەتی سەر بە سوپای پاسداران

ئەمریکا گەمارۆی خستەسەر 9 کەس و شیرکەتی سەر بە سوپای پاسداران
دەنگی خەباتی کوردستان

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا 9 کەس و شیرکەتی سەر بە سوپای پاسدارانی رژیمی خستە لیستی گەمارۆکانەوە.

هەواڵدەری رۆیتەر 20ی بانەمەری 1397 بڵاوی کردەوە: راست چەند رۆژ دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپ لە رێکەوتنی ناوکەیی رژیمی ئێران کشایەوە وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا گەمارۆی نوێی خستە سەر شەش کەسی سەربە سوپای قودسی سوپای پاسداران و سێ ناوەندی دیکەی رژیمی ئێران.

خەزێنەداری ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند کە شەش کەس و سێ ناوەندی بەپێی قانوونەکانی ئەمریکا خستە لیستی گەمارۆکانەوە. بەپێی ئەو رێسایانە، ئەو کەسانەی لەپێوەند بە تیرۆریزم و چالاکی دارایی رژیمی ئێران چالاکیان هەیە دەکرێنە ئامانج.

ئەستیون منوچین وەزیری دارایی ئەمریکا دەڵێ ئەو کەس و شیرکەتانە بەشێک لە تۆرێکی بەرینی ئەرزی بۆ دابین کردنی دارایی سوپای پاسداران بوون.

جێی بیر هێنانەوە ئەستیون منوچین وەزیری ەخزێنەداری رۆژی چوارشەممە لە دوای کشانەوە لە بەرجام لە وتووێژێکدا لەگەڵ فاکس نیوز وتی: گەمارۆکان لە ئێستاوە دەست پێدەکەن.


6 ساڵ و 4 مانگ و 17 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەمریکا گەمارۆی خستەسەر 9 کەس و شیرکەتی سەر بە سوپای پاسداران

ئەمریکا گەمارۆی خستەسەر 9 کەس و شیرکەتی سەر بە سوپای پاسداران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران