نارەزایەتی چین و تووێژەکانی کوردستان رۆژ لە دوای رۆژ بەرینتر دەبێتەوەو رژیمیش بێ توانا لە چارەسەری کێشە و گرفتەکانی خەڵک دۆش داماوە.
نارەزایەتی چین و تووێژەکانی کوردستان رۆژ لە دوای رۆژ بەرینتر دەبێتەوەو رژیمیش بێ توانا لە چارەسەری کێشە و گرفتەکانی خەڵک دۆش داماوە.
رۆژی پێنج شەممە ٢٠ بانەمەڕی 97 مانگرتنی مامۆستایان و کارمەندەکانی ئیدارەی پەروەردە وڕاهێنانی شارەکانی مەریوان و سەقزیان بەرێوەچوو.
بەشێکی بەرچاو لە مۆستایان و فەرهەنگییانی شاری سەقز لە بەردەم بینای ئیدارەی پەروەردە و ڕاهێنانی ئەوشارە لەکەمتەرخەمی بەرپرسان لە دۆخی مامۆستایان گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەرێوەبرد.
لە شاری مەریوانیش مامۆستایان و فەرهەنگیانی “پەروەردە و راهێنان ” لەسەر دۆخی نالەباری ئابووری و پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان، نارەزایەتیان بەرێوەبرد.
هاوکات لە شنۆ و نەغەدەش جووتیارانی ئەو دوو شارە هاتوونەتە سەرشەقام و نارەزایەتی خۆیان لەو دۆخە خراپە دەربریوە کە بەهۆی سیاسەتەکانی رژیمەوە بۆیان دروست بووە.