جۆزێف وەتل، فەرماندەی ستادی فەرماندەیی ناوەندی ئامریکا(سنتکام) رۆژی هەینی 21ی بانەمەر لە کۆنفرانسێکی دا لە دوشەنبەی پایتەختی تاجیکستان گوتی: رێکەوتنی ناوکەیی
جۆزێف وەتل، فەرماندەی ستادی فەرماندەیی ناوەندی ئامریکا(سنتکام) رۆژی هەینی 21ی بانەمەر لە کۆنفرانسێکی دا لە دوشەنبەی پایتەختی تاجیکستان گوتی: رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژیمی ئێران، هەڵسوکەوتی ئەو رژیمەی لە ناوچەکەدا نەگۆریوەو ئەو رژیمە هەروەها تێکدەرانەترین هێزە لە خۆرهەڵاتی ناوەراست. هەروەها ناوبراو گوتی، ئامریکا ئامانجی نیە شەر لەگەڵ رژیمی ئێراندا بکات، بەڵام توانایی سەربازی تەواوی هەیە لە ناوچەکەدا بۆ پارێزگاری لە بەرژەوەندیەکانی خۆی و هاوبەشەکانی لە خۆرهەڵاتی ناوەراست و پێشگرتن لە دەست راگەیشتنی رژیمی ئێران بە چەکی ناوکەیی.
جۆزێف وەتل رژیمی ئێرانی وەک تێکدەرانەترین هێز لەناوچەکەدا لەقەلەمداو گوتی: رژیمی ئێران ئەو کارەی بە هاوکاری و راگواستنی پیشەسازی پێشکەوتو بۆ رێکخراوەکانی سەر بە خۆی ئەنجام دەدا، بۆ نمونە راگواستنی موشەکەکانی بۆ چەکدارە حوسیەکان لە یەمەن. ئەمەش زۆر ترسناکە.
ئەوان ئەو کارە هاوکات لە سوریەشدا دەکەن. ئەوان پیشەسازی پیشکەوتوی موشەکی دەدەنە حزب اللەی لوبنان و باقی گروپە ترۆیستیەکانی دیکە.
ئەو فەرماندەیە هەروەها گوتی: ئێمە مەبەستمانە بە کەڵک وەرگرتن لە وڵاتانی دیکە، فشار بۆ رژیمی ئێران بێنین بۆ ئەوەی هەڵسو کەوتەکانی بگۆرێ. ئەوە ئەو شتەیە کە سەرۆک کۆماری ئێمە باوەری پێیەتی.