وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، هێدر نائێرت، ئاماژەی بە هەنگاونانی ترۆریستی و خراپی رژیمی ئێران کرد لە ناوچەکەدا و گوتی: رژیمی ئێران بەرپرسە لە زۆر هەنگاوی خر
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، هێدر نائێرت، ئاماژەی بە هەنگاونانی ترۆریستی و خراپی رژیمی ئێران کرد لە ناوچەکەدا و گوتی: رژیمی ئێران بەرپرسە لە زۆر هەنگاوی خراپە لە سەرانسەری جیهانداو ئێمە شاهێدی ئەو بابەتەین کە رژیمی ئێران چەکوچۆڵ، پوڵ و باقی پێداویستیەکان دەدات بە حزب اللەی لوبنان و ئەوانیش لە سوریەدا بەکاری دێنن.
هیدر نائێرت رۆژی هەینی 21ی بانەمەر کە لەگەڵ تلویزیۆنی سی.ئێن.ئێن وتوێژی دەکرد گوتی: ئێمە ئاگاداری ئەوەین کە سوپای پاسداران لە دەرەوەی سوریەدا هەندێ هەنگاو هەڵدەگرێ. لەلایەکی دیکەوە رژیمی ئێران بەردەوامە لە پشتیوانی کردن لە رژیمی بەشار ئەسەد. من دەبێ بیری ئێوەی بێنمەوە کە ئەم رژیمە ماوەی پێشوو زۆرێک لە هاوڵاتیانی سڤیلی دایە بەر هێرشی چەکی شیمیایی و کوشتنی، هەروەها چەندین جار ئەو کارەی کردووە.
بۆیە دەبێت بزانین کە ئەو هەنگاوانە لەکوێوە سەرچاوە دەگرێت، بێگومان ئەم هەنگاوانە لەلایەن رژیمی ئێرانەوە سەرچاوە دەگرێت نەک وڵاتێکی دیکە.
ناوبراو هەروەها گوتی: هیچ کەس وەک ئێمە لە وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا ئاگاداری هەڵسوکەوتی تێکدەرانەی ئەوان نیە، کاتێک کە لە رابردوودا و لە دەیەی 1970 دا زۆرێک لە کەسەکانی ئێمەیان بۆ ماوەیەکی دورو درێژ بە بارمتە گرت.
ناوبراو هەروەها گوتی: پێشوونەو مێژوی درێژی کردەوەی ترۆریستی لەلایەن رژیمی ئێرانەوە بونی هەیە.