پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 13ی رەشەمەی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 13ی رەشەمەی 1394
سازمانی خەبات


بریندارکردنی کاسبکارێکی کورد لە لایەن هێزە ئینتزامیەکانەوە

 لەپاش بەرکەوتنی گوللـەیەک بە کاسبکارێکی سەردەشتی، ئەو کەسە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق گوازرایەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ناوەڕاستی ئەم حەوتوویە لە ناوچەی سنووریی سەردەشت لە پارێزگای ورمێ چەندین کاسبکاری کورد کەوتنە بۆسەی ‌هێزەکان رژێمی ئاخوندی ئێرانەوە. لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران، یەکێک لەو کاسبکارانە بە ناوی "سۆران ئەحمەدی" کوڕی "عەبدوڵڵا" بە توندی بریندار دەکرێت. ئەو کاسبکارە ٢٨ ساڵەیە بەهۆی سەختی برینەکەی لە لایەن هاوڕێکانی بۆ شاری قەڵادزێ لە هەرێمی کوردستان دەگوازرێتەوە و ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکی دایە.


کوشتنی گوماناوی هاووڵاتییەک لە مەریوان

 لە مەریوان تەرمی کەسێک کە ٩مانگ لەمەوبەر لە ڕێگای گەڕانەوە بۆ ئەو شارە، بێسەروشوێن بوو، دۆزرایەوە. بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپاØ› ناوەڕاستی ئەو حەوتوویە پلیس ڕایگەیاند کە تەرمی هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٨ ساڵە بە ناوی فەرەیدوون ئەلیاسی لە دەوروبەری مەریوان دۆزراوەتەوە. له کۆتاییەکانی جۆزەردانی ئەمساڵ فەرەیدوون پاش بینینی کەسوکارەکەی لە گوندی بێسارانی سەربە شاری سەوڵاوا گەڕاوتەوە بۆ مەریوان. فەریدوون ئەلیاسی کە بە ماشینی شەخسی خۆی گەڕاوەتەوە، نزیک بە ٩ مانگ لە چارەنووسی هەواڵێک لەبەردەستدا نەبوو. لەئاکامدا ڕۆژی دووشەممە، دەی ڕەشەمە تەرمی ناوبراو لەنێو کەلێنی بەردێک کە شوێنی لێدان بە پاچە و چەقۆی بە لەشیەوە دیارە، دۆزرایەوە. ئەو هاووڵاتییە هەرلە ڕۆژی گەڕانەوە لە بێساران کوژراوە. بە وتەی بنەماڵەی کوژراوەکە، مردنی فەرەیدون جێی گومانە چونکە ناوبراو هیچ ڕابردوویەکی خراپی نەبووە و لەبواری داراییشەوە مامناوەندی بوو. لەم پێوەندیەدا  ٢ کەس لە هاوڕێکانی فەرەیدوون لەلایەن پۆلیسەوە گیراون کە تۆمەتی قەتڵی ئەو هاووڵاتیەیان لەسەرە.


ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌ی گاز له‌‌‌ "سه‌‌‌حنه"‌ قوربانی لێکه‌‌‌وته‌‌‌وه‌‌‌ 

تەقینەوەی گاز لە شارە سەحنەی کرماشان بووە هۆی گیان لە دەستدانی کەسێک. به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵی هەواڵدەرییەکان، لە ئاکامی تەقینەوەی گاز لە شاری سەحنەی سەر بە پارێزگای کرماشان کەسێک گیانی لە دەست دا. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە ئاکامی ئەو تەقینەوەیەدا ڕووخانی خانوویه‌‌‌کی لێ کەوتەوە. به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌م ڕووداوه‌‌‌دا ژنێکی 80 ساڵان له‌‌‌ ژێر ئاوار ماوه و به‌‌‌هۆی توندبوونی برینه‌‌‌وه‌‌‌ گیانی خۆی له‌‌‌ده‌‌‌ست دا. جێگەی باسە کە ئەمە چەندەمین روداوی لەو شێوەیە کە دەبێتە هۆی گیان لە دەستدانی هاووڵاتیانی کورد.


کوژرانی 10 پاسدار و بەکرێگیراوی رژێمی ئاخوندی لە سووریە

10 کەسیتر لە پاسداران و بەکرێگیراوانی رژێمی ئاخوندی کە بۆ کوشتاری خەڵکی بێ تاوانی سووریە رۆیشتونەتە ئەو وڵاتە کوژراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، راگەیاندنەکانی سەر بە رژێمی ئاخوندی رۆژی چوارشەممە 12ی رەشەمەی 1394، بڵاویان کردەوە کە، 10 پاسدار و بەکرێگیراوی هێزە تیرۆریستیەکانی قودسی رژێمی ئاخوندی لە سووریە کوژراون. بە پێی ئەم راپۆرتە، پاسدار مێهدی سامنی راد، فەرماندەی پایەگای بەسیجی کارخانەی قەندی وەرامین کە پێشتر لە عێراق سەرقاڵی جینایەت بوو لە نێو کوژراوەکاندایە کە بریتین لە، حۆجەتۆڵا ئەسەدی، فەرزەند عەلی، حەبیب حسین، سۆهەیل عەباس، سەید ئیمام نەقی، ئینتزار حسین ، عەزیز عەلی، یاسین رەزەوی و داوود عەلیزادە.


شەپۆڵی دەستگیرکردن لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە

 

دەستگیرکردن لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و لە درێژەی دەستگیرکردنی لاوانی کورد لە شاری بوکان سیروان کەماڵی شارۆمەندی کورد لەڕێکەوتی21 ڕێبەندان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی رژیم دەستگیر وبۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.هەروەها لە درێژەی دەستگیرکردنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دو کەسی دیکە بە ناوەکانی “فەرید قوربانی و ئەیووب تابعی” لە ئەندامانی ڕەوتێکی میللی ــ مەزهەبی لە رۆژهەڵات لەلایەن ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهیشت کران و دوای چەن کاتژمێر ئازاد کراون.هەروەها کەسێکی دیکە بە ناوی سەعدی قورەیشی ئەندامی مەکتەبی قورئان بە نووسراوی فەرمە بانگهێشتی ئیتلاعاتی رژیم لە شاری سنە کراوە. لەلاێکی دیکەوە چارەنووسی چالاکێکی سیاسی لە کامیاران بە ناوی “حسەێن کەمانگەر” دوای ئەوەی لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەستگیر دەکرێت نادیارە. ئەو زیندانییە سیاسییە، یەک مانگە لەمەوبەر بۆ جاری سێیەم لە ماوەی 4 ساڵی ڕابردوودا، دەستبەسەر و لە هەموو جۆرە پەیوەندییەکی تەلەفوونی و بینینی کەسوکاری بێبەش کراوە.جێگەی ئاماژەیە لە شاری سەقزیش باس لەوە دەکرێت کە “فاتیح دوانداری و بێهنام تاهیری” دوو کەس لە گیراوانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئەو شارە، بۆ  ئیتلاعاتی شاری سنە گوازراونەتەوە و بێجگە لەو دوو کەسە  ئەم کسانەش “عەلی داریی، سامان ڕەبانی، هوشیار حەیدەری، نادر مەجیدیان، وەفا فیرووزە و بێهرووز ریشە ساحێب” لە زیندانی ئیتلاعاتی لە شاری سنە ڕاگیراون.

 
لە شاری لۆڕستان 140% دەنگ دراوە

بە پێی هەواڵەکان لە شاری لۆڕستان لە سەدا 140% دەنگ دراوە ئەمە لە حاڵێکدایە رێژەی دەنگدان 40%ی زیاتر لە ژمارەی ئەو کەسانەی مافی بەشداریی لە هەڵبژاردنیان لەو شارەدا هەبووە. ناڕازییان دەڵێن: ئەمە ساختەکاری دەسەلمێنێت.بەم بۆنەوە خەڵکی ئەو شارە ناڕزایەتیان دەربرێوە و رژاونەتە سەر شەقامەکان، کە لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمی ئیسلامییەوە بە تونترین شێوە سەرکوت کرا و زیاتر لە 70 کەس دەستگیر و 20 کەسیش بە توندی بریندار کراون.


دەمیرتاش: بەردەوامدەبین لە خۆپیشاندان

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند کە بۆ شکاندنی گەمارۆی سەر ناوچەی سوور بەردەوامدەبن لە خۆپیشاندان و ئەمڕۆش لە کاتژمێر چوارەوە خەڵکی ئامەد بەرەو ناوچەی سوور دەڕۆن.هاوسەرۆکەکانی هەدەپە و بەدەپە و کەجەدە لە شاری ئامەد‌ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا و تێیدا سەڵاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند کە ئەگەر هاتوچۆ‌کردن لە ناوچەی سوور هەڵبگیرێت ئەوکات هاوڵاتیانی ناوچەکە دەچنە گەڕەکەکان بۆ رزگارکردنی برینداران لەو گەڕەکانە.دەمیرتاش ئاماژەی بەوە کرد کە شەوی رابردوو 12 هاوڵاتی لەو ناوچەیە رزگارکراون و زیاتر لە 10 منداڵیش چاوەڕێی گواستنەوەن.لەبارەی لێدوانەکانی ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆک وەزیرانی تورکیا کە وتبووی "لە سوور هاوڵاتی سیڤیل نییە"، دەمیرتاش وتی: تائێستا سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆ هیچ شتێکی راستیان نەوتووە. لە شاری جزیرە 100 هاوڵاتی و خوێند‌کاری زانکۆ  شەهیدکراون، هێشتا داود ئۆغڵو دەڵێت لە ژێرزەمینەکاندا هاوڵاتی سیڤیل نییە.لەسەر هەڵوێستی ئەوروپاش دەمیرتاش وتی: "دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە ژێر ناوی قەیرانی پەنابەران بووەتە شریکی تاوانانی حکومەتی ئاکەپە، ئێمە چاوەڕێی هیچ شتێک لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و  وڵاتانی تر ناکەین.دەمیرتاش جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئەوان ئێستا بەڵگە و دۆکیۆمێنت لەسەر کۆمەڵکوژییەکان و تاوانەکانی شەڕ کۆدەکەنەوە کە دەوڵەتی تورکیا ئەنجامیداون و پێشکەشی‌ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەکەن.


نۆبڵ ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد

 

ئەندامێکی لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ کە بەناوبانگترین خەڵاتی جیهانییە رایگەیاند، لەمساڵدا ژمارەی کاندیدانی بۆ بردنەوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی‌، گەیشتووەتە ئاستی پێوانەیی.ئاماژەی بەوەشدا کە کێبڕکێکاران بۆ بردنەوەی ئەم خەڵاتە، جۆراوجۆرن و لە دانوستکارانی ئاشتی لە کۆڵۆمبیاوە دەستپێدەکەن تا دەگاتە دۆناڵد ترەمپ کە دیارترین کاندیدی پارتی کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمساڵی ئەو وڵاتە.هەر لەناو کاندیدەکاندا ئەنجێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیاو پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان هەیە.ئۆلاڤ نیۆلستاد سەرۆکی دامەزراوەی نۆبڵ و ئەندامی لیژنەی ناوبراو رایگەیاند، گەیشتنی ژمارەی کاندیدانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە پێوانەیی لەمساڵدا، کاردانەوەی رووداوەکانی جیهانە.ریکۆردی پێشوو بۆ هەمان خەڵات له ‌ساڵی 2014 بوو. لەو ساڵەدا ژمارەی کاندیدانی نۆبڵی ئاشتی گەیشتە 278 کەسایەتی و لایەن.ئۆلاڤ دەڵێت: "لەجیهانێکدا دەژین کە ژمارەیەکی زۆر قەیرانی تێدایە، ژمارەیەکی دیاریکراو پرۆسە هەن کە بە ئاڕاستەی پۆزەتیڤ دەڕۆن".رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیا لەزاری دامەزراوەکەی نۆبڵەوە روونیکردەوە، ژمارەی کاندیدەکانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئەمساڵ بریتین لە 228 کەس و 148 رێکخراو.بەدرێژایی لانیکەم 50 ساڵ لەمێژووی ئەم خەڵاتەدا، لیستی ناوی بەربژێرەکانی ئەم خەڵاتە بەنهێنی هێڵراونەتەوە، بەڵام دواتر هەندێک لە کەسایەتییەکانی وەک وەزیرو پەرلەمانتارو مامۆستای زانکۆ بڕیاریاندا کاندیدکردنیان ئاشکرابکەن.هەر لەناو کاندیدەکانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی ئەمساڵدا چەندین کەس لە دانیشتووانی دوورگەکانی یۆنان، لەوانەی یارمەتی کۆچبەرانیان داوەو کچەئەکتەرو چالاکوانی ئەمریکی سوسەن ساراندۆن هەیە.نادیە موراد کە کچێکی ئێزدییەو پێشتر لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعشەوە رفێنراوه، لەناو لیستی کاندیدەکانی ئەمساڵدایە. نادیە له ‌ئابی 2014 له ‌گوندەکەی خۆی لەلایەن داعشەوە رفێندراوەو بۆ ماوەی سێ مانگ کۆیلایەتی سێکسی پێکراوە. رۆژی دووشەممەی داهاتوو لیژنەی نۆبڵ کە لەپێنج ئەندام پێکهاتووەو ئەرکی دیاریکردنی براوەی کۆتایی خەڵاتەکەیە، یەکەم کۆبوونەوەی پەیوەندیداری خۆی ئەنجامدەدات.ناوی براوە یان براوەکانی ئەم خەڵاتە کە نابێت لە سێ کەس یان لایەن تێپەڕێت، بەڕەسمی لە حەوتی ئۆکتۆبەر، رادەگەیەنرێت.


8 ساڵ و 8 مانگ و 18 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 13ی رەشەمەی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 13ی رەشەمەی 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران