یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

مەحکومیەتی حوکمی ئێعدامی رامین حوسین پەناهی و پشتیوانی لەمانگرتنی بانە

مەحکومیەتی حوکمی ئێعدامی رامین حوسین پەناهی و پشتیوانی لەمانگرتنی بانە

کوردانی نیشتەجێی وەڵاتی سوئیس گردبوونەوەیەکیان بە مەبەستی مەحکوم کردنی حوکمی ئێعدامی رامین حوسێن پەناهی و پشتیوانی لە مانگرتنی شاری بانە بەرێوەبرد.

 کوردانی نیشتەجێی وەڵاتی سوئیس گردبوونەوەیەکیان بە مەبەستی مەحکوم کردنی حوکمی ئێعدامی رامین حوسێن پەناهی و پشتیوانی لە مانگرتنی شاری بانە بەرێوەبرد.

 رێکەوتی 11/05/2018 لەشاری بێڕن ی وڵاتی سویس لقی سویسی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بە بەشداری 4 کۆمیتەی سویسی :  

سازمانی خەباتی کوردستانی ئیران 

کۆمەڵەی زەحمەتکیشانی کوردستان

حیزبی دیموکراتی کوردستان  

کۆمەڵەی شورشگێڕی کوردستانی ئیران 

گردبوونەویێکی نارەزای دژ بە ئیعدامی ڕامین حوسەین پەناهی و هەروا بۆ پشتیوانی لە خەڵکی خۆڕاگری بانە بەڕێوە برد. 

جێگای ئاماژەیە لەم گردبوونەوە نارەزاییەدا کە کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی وڵاتی سویس تێدا چالاکانە بەشداریان کرد و هەروەها کۆمیتەی حیزبی شیۆعی کوردستان و کانونی پەنابەرانی ئیرانی  لە سویس بۆ پشتیوانی کردنی مانگرتنە گشتیەکەی شاری بانە و هەروەها  بۆ دەربڕینی ناڕەزاییەتی و مەحکوم کردنی حوکمی نا عادلانەی ئیعدامی ڕامین حوسەین پناهی بە شێوەیێکی بەرچاو بەشدار بوون.

 شایانی باسە  هەردو بەیاننامەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بۆ پشتیوانی مانگرتنەکەی شاری بانە و هەروەها مەحکوم کردنی حۆکمی ئیعدامی رامین حۆسەین پەناهی  در کرابوو ،  بە هەر دو زمانی کوردی و فارسی خوێندرایەوە و هەروەها بە زمانی ئالمانی چاپ و لە ناو خەڵکی شاری بێڕن دا بڵاو کرانەوە. 

بە پێویستی دەزانین لێرەدا سپاسی ئەو بەرێزانە بکەین کە ئەرکی بەرێوەبردن و خۆیندنەوەی بەیان نامەکانیان بە هەردو زمان گرتە ئەستۆ. بەڕێوەبەران : بەرێز کاک خۆسرەو خزری و دادە شەهێن مۆدرسی.  

خۆیندنەوەی بەیان نامەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی ڕژهەڵاتی کوردستان بۆ پشتیوانی مانگرتوانی شاری بانە بە زمانی کوردی  لە لایەن بەرێز کاک ئازاد حوسێنزادە بەرپرسی کۆمیتە سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و هەروەها بە زمانی فارسی لە لایەن کاک عبدولرحمانی ئەحمەد پوور  ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان خوێندرایەوە.

بەیاننامەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ محکوم کردنی حۆکمی ئیعدامی رامین حۆسین پناهی ، بە زمانی فارسی لە لایەن کاک پەیمان خزری ئەندامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان  کوردستان و هەروەها بە زمانی کوردی لە لایەن کاک شاهۆ ئەندامی  حیزبی کۆمەڵەی ئێران خۆیندرانەوە. 

لە درێژەی ئەم گردبوونەوەدا پەیامی بنەماڵەی رامین حۆسین پناهی لە لایەن بەڕێز سیروان حۆسین پناهی ئامۆزای رامین حۆسین پناهی خۆیندرایەوە.

جاڕێکیتر لە لایەن خۆمانەوە سپاسی هەموو ئەو لایەن و کەساییەتیانە دەکەین کە لەم گردبوونەوە ناڕەزاییەدا هاوکار و بەشدار بوون.

 

لقی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سویس






6 ساڵ و 6 مانگ و 12 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مەحکومیەتی حوکمی ئێعدامی رامین حوسین پەناهی و پشتیوانی لەمانگرتنی بانە

مەحکومیەتی حوکمی ئێعدامی رامین حوسین پەناهی و پشتیوانی لەمانگرتنی بانە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران