کورەی باکور رایگەیاند کە لە راستای بەڵێنەکانی پێشووی بۆ دووبارە نەکردنەوەی تاقی کردنەوەی ناوکەیی، بریاری داوە دامەزراوەکانی تاقی کردنەوەی ناوکەیی خۆی لە ماوەی رۆژانی دووهەم هەتا پێنجەمی جۆزەردان لە نێو دەبات.
هەواڵدەری رۆیتەرز رۆژی شەممە 21ی بانەمەر، لە راپۆرتێکدا نووسی: بەپێی ئەو بریارە هەموو تونێلەکانی ئەو دامەزراوە دەتەقێنرێتەوە و دەرگاکانیشی دادەخەن. لەگەڵ ئەوەشدا هەموو کەرەستەکانی چاودێری، بیناکانی تایبەت بە لێکۆڵینەوە و شوێنەکانی پارێزگاری ئەو دامەزراوەش لە نێو دەبرێ.
بریاری پوینگ یانگ چەند رۆژ دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەواڵی دا کە رۆژی 22ی جۆزەردان لەگەڵ کیم جون ئون رێبەری کورەی باکوور لە سەنگاپور چاوپێکەوتن دەکا.
مایک پەمپێئۆ رۆژی هەینی وتی ئەگەر کورەی باکوور رازی بە بەدەستەوەدانی چەکە ناوکەییەکانی خۆی بێ دەتوانێ چاوەروانی داهاتوویەکی پر لە ئاشتی و خۆشگوزەرانی بێ.