جان بۆڵتۆن لە وتوێژێکیدا لەگەڵ گرتا ون ساسترن، بێژەر و شیکاری سیاسی لەبارەی کاریگەریەکانی چونەدەرەوە لە بەرجام و کاریگەریەکانی لەسەر رژیمی ئێران گوتی: بەبروای
جان بۆڵتۆن لە وتوێژێکیدا لەگەڵ گرتا ون ساسترن، بێژەر و شیکاری سیاسی لەبارەی کاریگەریەکانی چونەدەرەوە لە بەرجام و کاریگەریەکانی لەسەر رژیمی ئێران گوتی: بەبروای من ئەگەر ئابلۆقەکانی ئامریکا کارا بکرێن، کاریگەری لەسەر ئوروپا دەبێت.
سەرمایەگوزاری بازرگانی ئەوان لە ئێراندا لاواز دەبێت و ئەوکات رژیمی ئێران روبەروی بارودۆخێکی خراپ دەبێتەوە.
بەرژەوەندیەکانی رژیم رادەگیرێ و ئێمە لەم ئاخریانەدا شاهێدی خۆپیشاندان بوین لە سەراسەری ئێراندا. بەبروای من پارێزگاری کردن لەو بارودۆخە بۆ رژیم زۆر حەستەم دەبێت.
هەروەها لەپێوەند بە ئامانجی چونە دەرەوەی ئامریکا لە بەرجام گوتی: ئامانج ئەوەیە کە رژیمی ئێران تەنانەت لە چەکی ئەتۆمی نزیکیش نەبێتەوە. بەبروای من بە گرنگیدان بەو بەرژەوەندیە ئابوریانەی کە ئۆباما دابوی بە رژیمی ئێران و ئێستا بە تێکچونی رێکەوتنی ئەتۆمی، رژیمی ئێران دەگاتە قۆناغێک کە بڵێت ئیتر ناتوانین هەزینەی زۆری بەهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی تەحەمول بکەین، هەروەک چۆن کورەی باکور دەیگوت.