کەمال هادی
رۆژی سێ شەممە 18ی بانەمەڕی 1397، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیامێکدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند کە وەلاتەکەی لە رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژیمی
کەمال هادی
رۆژی سێ شەممە 18ی بانەمەڕی 1397، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیامێکدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند کە وەلاتەکەی لە رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژیمی ئێران (بەرجام) دەکشێتەوەو گەمارۆکانی سەر رژیمی ئێران دەگەرێنەوەو ئابڵوقەی زیاتر و توندتر بەسەر ئەو رژیمەدا دەسەپێنن.
بریارەکەی دۆناڵد ترامپ لەبارەی بەرجام، کاردنەوەو کاریگەری زۆر بەربڵاو و قوڵی لە نێو رژیم و ناوەندەکانی دروست کرد، هەر زوو حەسەن رۆحانی سەرؤک کۆمار دەرکەوت و پێداگری لەسەر مانەوە لەبەرجام لەگەڵ پێنج لایەنەکەی دیکە کە رێکەوتنەکەیان ئیمزا کردووە، کردەوە و هێرشی توندیشی کردە سەر دۆناڵد ترامپ. هەروەها کاریگەری قورسی بریارەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وتارەکەی خامنەیی وەلی فەقیه و ئەندامانی مەجلیسی رژیم بە روونی دەبیندراو ترس و دڵەراوکێ٠Šان پێوە دیار بوو.
دوای ئەوەی ئەمریکا لە بەرجام کشایەوە، رژیمی ئێران هەوڵی دا بە مانەوەی یەکیەتی ئوروپا و لایەنەکانی دیکە لەو رێکەوتنە بریارەکەی ئەمریکا بەبێ مایە و بێ کاریگەر نیشان بداو خەڵکی ئێران لەوە دڵنیا بکەنەوە کە بە کشانەوەی ئەمریکا هیچ روو نادا و دۆخەکە هەر وا دەمێنێ.
بەڵام هەر زوو چاودێرانی سیاسی و ئابووری جیهان و خودی رژیمیش رایانگەیاند کە گەمارۆکانی ئەمریکا فشاری کەمەرشکێن دەخەنە سەر رژیم. ئەویش بە چەند هۆ:
سەپاندنی دووبارەی گەمارۆ نەوتیەکان لە هەنگاوی یەکەم 400 بۆ 500 هەزار بۆشکە هەناردەکردنی نەوت دادەبەزێ و لە دوای ئەوەش وەڵاتان هەر شەش مانگ جارێک 20لەسەد هاوردەکردنی نەوتی رژیم کەم دەکەنەوە بەو پێیە لە 18 مانگدا هەناردەکردنی نەوتی رژیم بۆ زیاتر لە یەک ملوێن بۆشکە دابەزێ. ئەوە لە کاتێکدایە رژیم هەر چەندە نەوت هەناردە بکات بەهۆی گەمارۆکانی سەر بانکی ناوەندی و گەمارۆ بانکیەکانی دیکە ناتوانێ پووڵی نەوتە فرۆشراوەکانی وەرگرێتەوە. هاوکات شیرکەتەکانی بیمە و نەوتکێشەکانیش دەکەونە بەر گەمارۆکان و ناتوانن نەوتی ئێران بگوازنەوە.
رژیمی ئێران هەرچەند هەوڵ دەدا دڵ بەوە خۆش کات کە مانەوەی وەلاتانی ئوروپایی لە رێکەوتنەکە کاریگەری گەمارۆکان کەم دەکەنەوە بەڵام شیرکەتە ئوروپاییەکان لە ترسی سزاکانی ئەمریکا خۆ لەو سەرئێشانە نادەن چوونکە ئەزموونی پێشتریان لەو بارەوە هەیە. لەلایەکی دیکەوە ئوروپا لەبەر رژیمی ئێران خۆ ناکاتە تەرەفی ئەمریکا کە خۆیشیان چەندین پرس و ئاریشەی دیکەی وەک بەرنامەی مووشەکی، دەستێوەردانی رژیم لە ناوچەکە و پشتیوانی لە تیرۆریزم و .... لەگەڵ رژیمی ئێران هەیە.
لێرەدا ئەو پرسیارە دێتەپێشەوە کە زیانباری سەرەکی لە گەرانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا کێیە؟ خەڵک یان رژیمی دەسەڵاتدار لە ئێران؟
لە دوای ئەوەی ساڵی 95 (2015) رێکەوتنی ناوکەیی سەری گرت، ئەمریکا ملیارێک و 700 ملوێن دولاری بەشێوەی کاش (نەقد) بە فرۆکە بۆ تاران گواستەوەو گەمارۆکانی سەر رژیم راگیران. لەگەڵ ئەوەی خەڵکی ئێران ئومێدەوار بوون بەو رێکەوتنە دۆخی ژیان و گوزەرانیان گۆرانی بەسەردا بێ و باری ئابووری سەقامگیری بەخۆوە ببینێ، بەپێچەوانەی چاوەروانی خەڵک باری ئابووری و گوزەران نەک باشبوونی بە خۆوە نەبینی بەڵکوو رۆژ لە دوای رۆژ هەژاری و بێکاری زیاتر پەرەدەسێنێ و دۆخی خەڵک هەتا دێ خراپ و خراپتر دەبێ. باشە لەو ماوەدا چی لەو هەموو پووڵە کرا و بۆچی ئاوڕێک لە دۆخی خەڵک نەدایەوە.
هەر وەک ئەمریکاییەکان ئاماژەی پێ دەدەن لە دوای رێکەوتنی بەرجام رژیمی ئێران بەو پووڵانەی بە دەستی گەیشتووە بەشی زۆری بۆ سەرکوتی خەڵکی هەژار و برسی ئێران و شەری سوریە، یەمەن، عێراق و پشتیوانی لە تیرۆریزم لە ناوچەکە و جیهان، وە بەشێکی دیاریشی بۆ تەخشان و پەخشانی خامنەیی و دەورووبەرەکەی تەرخان کراوە. دەبێ ئەو راستیە بوترێ کە چ گەمارۆکان هەبن و چ نەبن دۆخی خەڵکی ئێران بەبوونی ئەو رژیمە رۆژ بە رۆژ و ساڵ بە ساڵ بەو خراپی زیاتر دەروات، بۆیە بە کشانەوەی ئەمریکا لەو رێکەوتنەو سەپاندنەوەی گەمارۆکان بەشێوەیەکی سەرەکی سەران و دەسەڵاتدارانی رژیم زەربەی قورسیان وێدەکەوێ.
بەو پێیە بە پێچەوانەی ویستی رژیم بە کشانەوەی ئەمریکا لەبەرجام ئوروپا نابێتە فریادرەسی بۆیان و گەرانەوەی گەمارۆکان کاریگەری زۆری لەسەر رژیمی ئێران دەبێ، و گەمارۆیانە دەبنە هۆیەکی دیکە بۆ ئەوەی دەسەڵات بەتەواوی لاواز بێ و خەڵکی ئێران هەل و دەرفەتی زیاتریان بۆ کۆتایی هێنان بەو دەسەڵاتە دیکتاتۆر و گەندەڵە بۆ هەڵکەوێ.