مایک پەمپێۆ رایگەیاند کە ئەوان هاوپەیمانیەکی نوێ لەبەرامبەر رژیمی ئێران پێکدێنن.
ناوبراو کە لەگەڵ سی بی ئێی وتووێژی دەکرد وتی: سەرۆک ترامپ و سەرۆک ماکرۆن وتیان کە ئێمە دەمانەوێ رێکەوتنێک بکەین کە دروستە، رێکەوتنێکی گەورەتر. ئێمە لە حەوتووەکانی داهاتوو بە چڕی لەسەر ئەوە کار دەکەین. هیوادارم کە بەشێکی گرینگ لە وەدیی هاتنی ئەو کارە بم. ئەوە شتێکی گەورە دەبێ کە ئێمە بتوانین ئوروپاییەکان بەو ئاستە بگەیەنین کە ئەو کارە بکەین.
بەڵام من ئەمەوێ شتێک زیاد بکەم: لە بنەرەتدا ئەوەی لە کاتی بەرجامدا رووی دابوو ئەوە بوو کە سەروەتی ئێرانیەکان سووتەمەنی بە کردەوەی تێکدەرانەی ئەوان دەگەیاند. ئەوان ئەو پووڵەی هەیانبوو بۆ ئەوە بوو کە برۆن و مووشەک بە عەرەبستانەوە بنێن، مەترسی بۆ ئەمریکاییەکان دروست بکەن، ئەو قازانجە ئابووریانەی ئەوان لە بەرجام پێیان دەگەیشت، ئەو کارانەیان پێ دەکرد. سەرۆک ترامپ دەیەوێ ئەوان لەو سەرمایە بێ بەش بکات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەدا وتی: ئێمە هاوپەیمانیەک پێکدێنین کە نە تەنیا بەرەورووی بەرنامەی ناوکەیی رژیمی ئێران دەبێتەوە بەڵکوو بەرەورووی بەرنامەی مووشەکی و پشتیوانیان بۆ حیزبەولا و هەرەشەکانیان لە یەمەن دەبێتەوە.
ئەوانە ئەو چالاکیانەن کە رژیمی ئێران لە کاتی بەرجامدا ئەنجامی دەدان. ئێمە گۆرانێک دروست دەکەین. ئێمە ئەوان لەو قازانجانەی لە سەرمایەی ئابووری پێیان گەیشتووە، بێ بەش دەکەین و فشاری راست دەسەپێنین هەتا ئەوان پشتیوانیەکان لە تیرۆریزم کە لە ساڵانی رابردوودا خەریکی بوون راگرن.