عەلی بەهرامی
پێکهاتەی کورد لە کوردستانی ئێران فرە ئایین و مەهەب و مەسلەکه، پێکەوەژیان لە کوردستاندا بە درێژایی مێژوو لە نێوان پەیرەوانی ئەو دین و مەزهەبانەدا بەشێوەی ئاشتیانە ئیدامەی هەبووەو هیچ کەس و مەزهەبێک دەستدرێژی نەکردۆتەسەر ئەوی دیی.
ئەوەی زۆرجار بۆتە کۆسپ لەبەردەم پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی پێکهاتە مەزهەبی و فکریەکان لەکوردستان دەستێوەردان و بەرنامەی سیاسی نادروست و تێکدەرانەی دهسهلاته داگیرکەرهکانی کوردستان بووە. ئهوان هەمیشە هەوڵیان داوە کە جیاوازی فکری و مەزهەبی و دینیەکان بکەنە هۆیەک بۆ دروست کردنی بشێوی و شەر و ئاژاوە لە نێوان پێکهاتەکان، وەک دەبینین لە هەندێ کاتدا ئەو شەر و کێشانە کاری کردۆتەسەر پی٠Žوهندى نزیک و برایەتی پەیرەوانی ئایین و مەزهەبەکان و کاریگهرى خراپیشى ههبوه لە سەر مەسەلە گرینگ و چارەنووس سازە نەتەوەییەکانمان.
به هاتنەسەرکاری نیزامی سیاسی وەلی فەقیە لە سەر ئەساسی مەزهەبی ووشک و سهرکوتى نەتەوەی کورد و پى٠Ž شی٠Žل کردنى مافەکانی و سهرکوتى خاوهن باوهرانى مهزههب و بیروڕا جیاجیاکانى پی٠Žک هی٠Žنهرى ئی٠Žران و جیاوازی دانانى مەزهەبى یەکێکی دیکە بوو لە فشار و سەرکوت لە کوردستان.
بهل٠Žى، نەتەوەی کورد کە هاوکات لەگەڵ زەوتکردنی مافەنەتەوەییەکانی بەرەوڕوویی فشار و سەرکوت و جیاکاری دینی بوویەوە.بهتایبهت یارسانەکان کە پێکهاتەیەکی گرینگ و بەرچاوى کوردستانن لە 36 ساڵی رابردوودا بەتەواوی لە باری نەتەوەیی و دینیەوە چەوساونەوە و مافەکانیان لە هەردوو باردا پێ خوست کراوە.
هاوکات لەگەڵ پێشێلکردنی مافی ئەو پێکهاتانە، دهسهلاتدارانى خۆسهپی٠Žن له ئی٠Žران، پەرەیان بەشەرو کێشەی پێکهاتەکان داوە وەک کێشەی نێوان یارسان و سووننی، یارسان و شیعە، سووننی و شیعە، سووننی و ئەرمەنی، ئەرمەنی و شیعەو، کاری زۆریان کردوە بۆ تێکدانی ئاشتی و پێکەوە ژیان لە کوردستانی ئێراندا.
ئەوەی ئاشکرایە رژێم لە چەندین ساڵە هەوڵ دەدا کە پەیرەوانی یارسان، بە شەیتانپەرەست بناسێ و لە ژێر ئەوناوەدا ئاسانتر هەوڵ بدا بۆ پاکتاو ئاسیمیلاسیۆنی ئەو ئایینە. بۆیە پێویستە کورتەیەک لە سەر ئەو ئایینە و مێژووی سەرهەڵدان و هەڵکەوتەی جوغرافیایی و نیشتەجێبوونی پەیرەوانی بەخەینەڕوو.
بەشێوەیەکی گشتی پەیرەوانی ئایینی یارسان لە کوردستانی ئێران و عێراق دا دەژین، بەڵام لە هەندێ شوێنی دیکە لە ئێران و تورکیە و زۆر شوێنی دیکە بوونیان هەیە. بەڵام لە کوردستانی ئێران یارسانەکان بە زۆری لە ئوستانی کرماشان و لورستاندا دەژین. ئایینی یارسان دابەش دەبێ بەسەر 11 خانەوادە کە لە باری داب و نەریتەوە جیاوازیان هەیە. بەگشتی پەیرەوانی ئەو ئایینە لە کوردستاندا بە ئەهلی حەق، کاکەیی، ئایینی یاری، تایفەی سان و کیشی حەقیقەت دەناسرێن و ناودەبرێن.
لە سەر سەرهەڵدانی ئایینی یاری لێکۆڵەر و مێژوونووسان یەک رایان نیە و فرەبۆچوونن. هەندێک پێ یان وایە لە مەزهەبی شیعە جیابوونەوە، هەندێ پێیان وایە پەیرەوی ئیمامی عەلین، هەندێکی دیکە بە گرێدراوی شیعەی عەسناعەشەری جەعفەری دەیاناسێنن و زۆر بۆچوونی دیکە، بەڵام بۆخۆیان ئەهلی حەق هەر لە رۆژی ئەزەڵەوە بوونی هەیەو دەستووراتی ئایینەکەیان بە نهێنی و دەم بە دەم لەلایەن پیاوچاکانەوە گوازراوەتەوە تا لە سەدەی حەوتەمدا، سوڵتان ئیسحاق ئەو دەستوراتە نهێنیانەی بە هاورێکانی گووتووە و وەک یاسا دایانڕشتووە. هەر بۆیە سوڵتان ئیسحاق بە دامەزرێنەری ئەو ئایینە دەزانرێ.
لە دوای داگیرکردنی کوردستان لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئێرانەوە، یارسانیەکان لەلایەن ئەو دەسەڵاتەوە بە تووندی تووشی سەرکوت و گرتن و بێرێزی و راوەدوونان هاتن، بۆیە بەشێک لە یارسانەکان روویان لە عێراق کرد و لەوێ مانەوە و بەشێکی بەچاویشیان دژ هەوڵەکانی رژێم هەڵوێستیان گرت و لەگەڵ باقی خەڵکی کوردستان دژ بەو رژێمە لە شۆرشی کوردستاندا بەشداری کارایان کرد و ئێستاش بەدەوامن.
وەک باسکرا لە ماوەی 36 ساڵی رابردوودا یارسانەکان بەشی زۆری قورسایی فشار و سەرکوتی هێزەکانی رژێمیان لە سەر بووە، بۆ نمونە لە مانگی جۆزەردانی 1392ی ک.خ لە گرتووخانەی هەمەدان هێزەکانی رژێم سمێڵی زیندانیەکی یارسانیان بەناوی کەیومەرز تاشی. کە ئەوکارە وەک بێ رێزی کردن حیسابی بۆ دەکرێ، هەر بۆیە لە ناڕەزایەتی بەو کارە لاوێکی یارسان لە هەمەدان بەناوی حەسەنی رەزەوی لە بەردەم فەرمانداری ئەو شارەدا خۆی سووتاند. هەر لە سەر ئەو بێ رێزی کردنە، لە 14ی جۆزەردانی هەمان ساڵدا یەکێکی دیکە لە پەیرەوانی یارسان بەناوی نیکمەردی تاهیری لە بەرچاوی کامێرادا خۆی سوتاند. هەر ئەو ساڵەو لە 27ی گەلاوێژدا یەکێکی دیکە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە سیساتەکانی رژێم لە بەردەم مەجلیسی ئاخونداندا ئاگری لە جەستەی بەرداو گیانی دا. لە دوای ئەوە ناڕەزایەتیەکانی یارسانەکان پەرەی سەندو چەندین رێپێوان و گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەرێوەبرد، وە داوایان ئەوەبوو کە ئەو بێ رێزیەی کە دژی یارسانەکان رێکخراوە، راگیرێ.
بەڵام بۆ جارێکی دیکەو رێکەوتی 8ی رەشەممەی ئەوساڵ (1394) گروپێکی 100 کەسی کە خۆیان بە پەیرەوانی (خەتی ویلایەت) ناوبردووە بەبەرچاوی هێزە ئینتزامیەکانەوە بە شیعاری (ئەو ئایینە گومرایە دەبێ لە ناوبچێ) هێرشیان کردۆتە سەر دوایین جەمخانەی یارسانەکان لە شائاباد لە پارێزگای کرماشان و دەرگاو پەنجێرەکانیان شکاندووە و بینای جەمخانەکەش خەسارەتی وێ کەوتووە.
لە بەرامبەر ئەو هەنگاوەی کە دژ بە برایانی یارسان گیراوەتە بەر بەردەوام لە شاری شائاباد" بەو شێوە رووبەرووی بێ رێزی دەبنەوه، پێویستە وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی هێزە سیاسیەکان و کەسایەتی و چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە حاست ئەو زوڵم و زۆرانە بێ دەنگ نەبن و ببنە دەنگی یارسانەکان و سنوورێک بۆ زیادەرەویەکانی رژێم لە کوردستان بەتایبەت لە حاست یارسانەکان دابنێین